ئێسته هه‌موو پرۆگرام و دراما و فیلم و یارییه‌كانی ئه‌لیكترۆنی، پاڵه‌وانه‌كانیان بووه‌ته كه‌سانێك كه هێز و توانای نائاسایی و سه‌رووی توانای مرۆڤێكی ئاساییان هه‌یه، ئه‌و گرنگیدانه زۆره به بوونی مرۆڤێك كه خاوه‌نی سوپه‌رپاوه‌ر بێت، واته توانای ناسروشتی هه‌بێت، بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ ئایا له حه‌قیقه‌تدا مرۆڤ ده‌توانێ ببێت به سوپه‌رپاوه‌ر؟ ئایا كه‌سانێك هه‌ن ئێسته له‌سه‌ر زه‌وی كه توانا و هێزی نائاسایی و سه‌روو سروشتیان هه‌بێت؟
به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ی له نێو فیلمه‌كان و یارییه‌كان و پرۆگرامه‌كان ده‌یانبینی، سه‌رجه‌میان خه‌یاڵین و له ڕاستیدا بوونیان نییه، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له مات فریدریك و بێن پاولین و نوێل براون، وه‌ك تیمێكی توێژه‌ر ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بواره كرد، به‌دوای وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێك گه‌ڕان، ئایا مرۆڤ ده‌توانی هێزی ناسروشتی هه‌بێت؟ ئه‌گه‌ر مرۆڤی سوپه‌رپاوه‌ر هه‌بێ، كاریگه‌ری و كاردانه‌وه‌كانی له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤانی تر چی ده‌بێت؟
ئه‌وان له ئه‌نجامی گه‌ڕان و توێژینه‌وه به‌رده‌وامه‌كانیان توانیان چه‌ند حاڵه‌تێكی زۆر ده‌گمه‌ن تۆمار بكه‌ن، كه هێز و توانای له‌ڕاده‌به‌ده‌ریان هه‌یه و مرۆڤی تر ئه‌و توانایه‌یان نییه، كه‌سانێكیان دۆزییه‌وه كه توانای بیركردنه‌وه و یادگه‌یان هێنده به‌هێزه كه ڕووداو و دیمه‌نه‌كانی سه‌رده‌مێكی زۆر زووی هاتنه‌دنیایان له‌بیر ماوه و زۆر به وردیش باسی لێوه ده‌كه‌ن، كه‌سانێك هه‌ن هێزی موگناتیسیان هه‌یه و كه‌سانێكیش هه‌ن كه گوێچكه‌كانیان هێنده به‌هێزه هه‌ست به جووڵه‌ی ڕه‌نگ و خوێن له نێو جه‌سته‌یان ده‌كه‌ن.
چه‌ندان كه‌س هه‌ن له جهان كه توانای نائاسایی و جیاوازیان هه‌یه كه هیچ مرۆڤێكی تر نیه‌تی
لیام هۆكسترا یه‌كێكه له‌وانه و به به‌هێزترین منداڵانی
جیهان داده‌نرێ، ئه‌و ته‌مه‌نی ته‌نیا هه‌شت ساڵه و ده‌توانێ یاری وه‌رزشی بكات و ماسوولكه‌كانی ته‌واو به‌هێزن و به‌رگه‌ی كێشی یه‌كجار قورس ده‌گرن، ئه‌م دیارده‌یه‌یش به‌هۆی نه‌بوونی جیناتێكه‌وه‌یه له نێو ماسوولكه‌كانی كه به میوستاتین ناسراوه، به‌و شێوه‌یه سنوورێك بۆ گه‌شه‌ی ماسوولكه‌كانی دانه‌نراوه و به به‌رده‌وامی گه‌شه ده‌كات و ماسوولكه‌كانی گه‌وره و به‌هێز ده‌بن، ئه‌مه‌یش وایكردووه به كه‌سێكی نائاسایی و خاوه‌نی سوپه‌رپاوه‌ر بناسرێت.
كه‌سانێك هه‌ن كه به ده‌نگ شوێنه‌كان ده‌ناسنه‌وه، واته گه‌ر تۆپێكی فۆتبۆل له شوێنه‌ك به‌ر زه‌ویدا بده‌یت، ئه‌وان بێ ئه‌وه‌ی هیچ چاو و توانای بینیان به‌كاربهێنن، وه‌ڵامت ده‌ده‌نه‌وه، كه ئه‌و شوێنه‌ی تێیدا كوێیه، هه‌رچه‌ك له سیسركه و دۆلفینه‌كانیش ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌یان هه‌یه.
بێن ئه‌ندرۆود یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه، به به‌ردانه‌وه‌ی تۆپی فۆتبۆڵ و تۆپی ده‌ست، ته‌نیا به گوێگرتنی له ده‌نگی ساتی به‌ریه‌ككه‌وتنی تۆپه‌كان به‌ر زه‌وی، ده‌توانێ بزانێ له چ شوێنێكدایه، ئه‌مه‌یش توانایه‌كی ته‌واو نائاسایییه و كه‌سانی تر هه‌رگیز ناتوانن ئه‌م كاره بكه‌ن.
گه‌ڕانه‌كانی ئه‌و توێژه‌رانه زۆری خایاندووه، به‌ڵام كۆڵیان نه‌داوه و دواجاریش توانیویانه كه‌سانێك بدۆزنه‌وه، كه ده‌توانن به‌سه‌ر پله‌ی گه‌رمی جسته‌یان زاڵ بن و به ویستی خۆیان كاریگه‌ری له‌سه‌ر دابنێن، هه‌ر ئه‌مه‌یشه وایكردووه كه به‌شێك له خه‌ڵكی به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ست به سه‌رما و باران و به‌فر و ساردی نه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر له ساردترین شوێنی سه‌ر گۆی زه‌ویدا بن.
ئه‌وانه كه‌سانی زۆر ناوازه و تایبه‌تن و نموونه‌ی باڵای مرۆڤن، به‌وهۆیه‌وه زۆرێك له زانایان و پسپۆرانی بواری پزیشكی له درێژایی ژیانی ئه‌و كه‌سانه‌دا به‌رده‌وام تاقیكردنه‌وه و توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كردوون، تا نهێنی ئه‌و هێز و توانا شاراوه‌یه‌ی كه ئه‌وان هه‌یه ئاشكرا بكه‌ن و نهێنییه‌كه‌ی بدۆزنه‌وه.
زۆربه‌ی زانایان ده‌ترسن كه نهێنی به‌هێزبوونی تواناكانی مرۆڤ بدۆزرێته‌وه، بۆ شه‌ڕ و وێرانكاری سوودی لێ وه‌ربگیرێت
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا زۆر له زانایان ترسیان هه‌یه و زۆر دڵنیا نین، كه به ئاشكرابوون ئه‌و نهێنیانه و زانینی له‌لایه‌ن خه‌ڵك به گشتی و خاوه‌نی كۆمپانیا قازانج ویسته‌كان به تایبه‌تی، ده‌توانن سوودی یه‌كجار گه‌وره‌ی لێ ببینن، به‌وهۆیه‌وه زۆرن ئه‌و پسپۆرانه‌ی كه ده‌سبه‌رداری توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه بوون، چونكه ئه‌وان ترسی زۆریان هه‌یه، كه كاتێك تاقیكردنه‌وه‌كان سه‌ركه‌وتوو بن و له ڕێی زانست و پێشكه‌وتنی پزیشكییه‌وه، توانای نائاسایی به مرۆڤ ببه‌خشرێت، ئه‌وان كاره‌سات و شه‌ڕ و كێشه‌ی زۆر گه‌وره ڕوو له جیهان ده‌كات، له‌وانه‌یه حكوومه‌ته‌كان سه‌رباز و سوپای زۆر به‌هێزیان لێ دروست بكه‌ن، له‌وانه‌یه كۆمپانیاكان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ئه‌و زانسته به‌كاربهێنن، هه‌وو ئه‌گه‌رێك بوونی هه‌یه و مه‌حاڵ نییه، له‌به‌ر ئه‌وه ترسێكی زۆر هه‌یه، كه توێژینه‌وه و گه‌شه‌پێدانی ئه‌و بواره بوه‌ستێنرێت و ڕێ نه‌درێت كه هاوشێوه‌ی دروستكردنی بۆمبی ناوكی، مرۆڤایه‌تی تووشی كاره‌ساتی گه‌وره‌تر و ترسناكتر بكرێته‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌یش دا، زانست و زانایان به دووری نازانن، كه له داهاتوو مرۆڤ بتوانێ كه هێز و تواناكانی خۆی زۆر سه‌رسوڕهێنه‌رتر و جیاوازتر بكات، ئه‌مه‌یش له ڕێی گۆڕینی جینات و یاریكردن پێیانه‌وه، بۆ به‌رهه‌مهێنانی مرۆڤێكی زۆر نائاسایی و پێشكه‌وتوو.