له كاتێكدا جیهان به‌ره‌و پێشڤه‌چوونی گه‌وره و ئاوه‌دانی زۆر ده‌ڕۆیشت و هۆشیاری خه‌ڵك له سه‌رجه‌م ناوچه‌كان زیاتر ده‌بوو، چۆن به‌ریتانیا ئیمپراتۆریه‌تییه‌كه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ ڕۆژئاوا درێژ كرده‌وه و نهێنی مانه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌تییه‌كه‌ی بۆ سه‌دان ساڵ و كۆكردنه‌وه و خێر و بێری سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه‌ی ژێر ده‌ستی به‌ریتانیا بوون، چۆن قبووڵكرا و سیحری زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و ژماره زۆره‌ی مرۆڤ له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه چی بوو و چۆن بوو.
سنووره‌كانی ئیمپراتۆریه‌تی به‌ریتانیا له چینه‌وه درێژ ده‌بووه‌وه تا ده‌گه‌یشته هه‌ردوو كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكا، باشووری ئاسیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كیشوه‌ری ئه‌فریقا و ئه‌مه‌ریكای لاتین و باكور و باشوور و زۆربه‌ی دوورگه‌كانی ناو زه‌ریای ئه‌تڵه‌سیش موڵكی به‌ریتانیا بوون، ئه‌مه سنوورێكی بێ ئه‌ندازه‌یه، كاتێك بیری لێ ده‌كه‌یته‌وه، كه به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و سنووره فره‌وانه و كه زۆر له‌یه‌كتره‌وه دوورن، ئه‌و ژماره زۆره‌ی خه‌ڵك كه هه‌ریه‌كه‌یان له كولتوورێكی جیا جیا په‌روه‌رده و گه‌وره‌بوون و ته‌نانه‌ت سه‌رجه‌میان ئینگلیزیش نازانن، كارێكی ته‌واو قورس و ئه‌سته‌مه، به‌ڵام به‌ریتانییه‌كان چۆن ئه‌و كاره‌یان ده‌كرد؟
له‌گه‌ڵ
به‌ریتانیا وڵاتانی تری ئه‌وروپایش ده‌ستیان به داگیركردنی وڵاتان كرد، به‌ڵام هیچیان هاوشێوه‌ی له‌نده‌ن سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، نهێنییه‌كانیش له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان خراونه‌ته ڕوو، كه بریتین له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه.
دروستكردنی به‌رژه‌وه‌ندی و پێدانی قازانج و ده‌سكه‌وتێكی كه‌م به خه‌ڵكه‌كه و بردنی سه‌روه‌ت و سامانیان نهێنی مانه‌وه‌ی بوو له چوار كیشوه‌ری دنیا
یه‌كه‌م، فره‌وانخوازی و ناردنی هێز بۆ ناوچه‌كان یه‌كجار قورس بوو و تێچووی زۆر بوو، به‌ڵام به‌ریتانیا به زیره‌كی خۆی تێچووی یه‌كجار كه‌م كردبووه‌وه و به‌رده‌وام بوو له فره‌وانخوازی، بۆ ئه‌م كاره‌یش ئه‌و گه‌لانه‌ی به‌كارده‌هێنا كه له سه‌ره‌تا خاكه‌كانی داگیركردن، ئه‌وان بنه‌مایه‌كیان دانا، كه هه‌موو كه‌سێك بۆ قازانج چاوی كوێره، بۆیه هێزیان له خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه دروست كرد و ناوچه‌ی تریان پێ داگیركردن. شه‌ڕی سوپای هیندی له ئه‌فریقای باشوور دژ به شۆڕشگێڕان باشترین نموونه‌یه كه چۆن به‌ریتانیا سه‌ركه‌وتوو بوو، به سه‌ربازی هیندی ڕووبه‌ڕووی شۆڕشگێرانی ئه‌فریقای باشوور ببێته‌وه.
دووه‌م، ته‌ڵه و فێڵی ئابووری، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ناوچه فره‌وان و زۆره، له‌نده‌ن چه‌ندان كۆمپانیای گه‌وره و بێسنووری دروست كرد، له‌وانه‌ی كۆمپانیای له‌نده‌ن و بلیمۆس و هیندی ڕۆژهه‌ڵات، ئه‌مانه هه‌موویان له پێناوی قازانج كاریان ده‌كرد و به‌شی زۆریشیان خه‌ڵكی وڵاته داگیركراوه‌كان بوون كه خزمه‌تیان ده‌كرد، بۆیه ئه‌و كۆمپانیایانه ڕۆڵی گه‌وره‌یان گێڕا، هه‌م له گواستنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی ناوچه داگیركراوه‌كان بۆ له‌نده‌ن، هه‌م له شوێنی ئه‌وه‌یش له‌نده‌ن كه‌مترین تێچووی له به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌كان خه‌رج ده‌كرد، چونكه كۆمپانیاكانی ڕاسپاردبوو ئه‌و كاره بكه‌ن و له به‌رانبه‌ریش دا بۆ قازانجی خۆیان باجی زۆر به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه بسه‌پێنن، ئه‌و كۆمپانیایانه ڕۆڵی حكوومه‌ت و سه‌ركارێكی له‌نده‌نیان ده‌گێڕا و خێر و بێری ناوچه‌كانیان ده‌نارده‌وه له‌نده‌ن و خه‌ڵكه‌كه‌یشیان بۆ ده‌سكه‌وتنی قازانجی زیاتر ده‌چه‌وسانده‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا خه‌ڵكێكی زۆریشیان هێنابووه ڕیزی خۆیان و مووچه‌یان پێ ده‌دان، ئه‌مه‌یش وایكردوو كه كۆمه‌ڵگه داگیركراوه‌كان دابه‌ش ببن به‌سه‌ر دووبه‌ره و به‌ره‌ی نه‌یار و دژی به‌ریتانیا، ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كیش هه‌بووایه هه‌ردوولا ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بوونه‌وه و به‌ریتانیا زیانی به‌رنه‌ده‌كه‌وت.
سێیه‌م: یه‌كێكی تر له‌و خاڵانه‌ی كه به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی به‌ریتانیا داده‌نرێ، بریتییه له هاندانی سیسته‌می كۆیلایه‌تی، ئه‌مه سوودی زۆری پێگه‌یاندن، چونكه تا له‌تبوون و جیاوازی له نێوان كۆمه‌ڵگه‌كان زیاتر بكردایه، دۆخه‌كه له قازانجی خۆی ماوه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه زۆرترین گرنگی به سیسته‌می كۆیلایه‌تی داوه، هه‌ركاتیش كه خانه‌دان و خاوه‌ن كۆیله‌كان و شازاده و پاشا‌كان دژی له‌نده‌ن بوه‌ستانایه‌وه، ئه‌وا شۆڕشی كۆیله‌كانی دروست ده‌كرد، كه ئه‌مه‌یش چه‌ندان نموونه‌ی له مێژوودا هه‌یه.
گرنگی به سیسته‌می كۆیلایه‌تی ده‌دا و كاتێكیش كه پاشا‌كان له فه‌رمانی له‌نده‌ن ده‌رچوونایه، شۆڕشی كۆیله‌كانی دروست ده‌كرد
چواره‌م، نه‌هێشتنی ئومێد لای گه‌لی داگیركراو و سه‌پاندنی هێز، به‌هۆی شاره‌زای و وردی له سیاسه‌ته‌وه، ئه‌وان هێنده پیلان و تاكتیكی جیاوازیان به‌كارده‌هێنا، كه بتوانن به ته‌واوی ده‌ست به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كان دا بگرن، جیا له‌وه‌ی كه شۆڕشی پیشه‌سازی و پێشكه‌وتنه‌كان له‌وێوه ده‌ستی پێكردبوو، به ڕه‌وانه‌كردنی ئامێری تازه به‌رهه‌مهاتوو و پێشكه‌وتوو بۆ ناوچه‌كان و كه‌مێك گرنگیدان به دۆخی ئابووری ئه‌و وڵاتانه، سه‌رنجی هه‌مووانی بۆخۆی ڕاكێشابوو، زۆرجاریش ناوچه و هه‌رێم له سنووری وڵاتێك هه‌بوون، كاتێك پێویستییه‌كیان هه‌بووه، له شوێنی پاشای وڵات داوایان له ئه‌فسه‌رانی به‌ریتانیا ده‌كرد، كه ئه‌مه‌یش نیشانه‌ی سه‌لماندنی هێز و زانایی به‌ریتانیا بوو، چونكه كۆمه‌ڵگه‌كان دواكه‌وتوو و نه‌زان بوون و هێنانی كه‌لوپه‌لی تازه و ئامێری پێشكه‌وتوو، وای كردبوو، كه جۆرێكی جیاوازی مرۆڤ سه‌یری سه‌ربازانی به‌ریتانیا بكه‌ن.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی نهێنی به‌ڕێوه‌بردنی زیاتر له 30 وڵاتی ئێسته‌ی دنیا له له‌نده‌نه‌وه ده‌كرێ له یه‌ك وشه كورت بكرێته‌وه، كه ئه‌ویش بریتییه له قازانج و سوودی كه‌سی و نه‌هێشتنی دروستبوونی ڕای گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له نێو گه‌لان، به‌مشێوه‌یه ده‌توانرا ته‌نیا كه‌سێك به چه‌ند سه‌ربازێكه‌وه، وڵاتێك له ژێر ڕكێفی له‌نده‌ن بهێڵێته‌وه.