زه‌یتى گوێز هند كه به رۆنى كوبرا ناسراوه له كاكڵه‌ى گوێزى پێگه‌یشتوو ده‌رده‌هێنرێت، له چه‌ندان پێكهاته‌ى جۆراوجۆر پێك دێت وه ناوه‌رۆكه‌كه‌ى ده‌وڵه‌مه‌نده به ترشى چه‌ورى زۆر به‌رگه ده‌گرێت، ده‌توانرێت بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ هه‌ڵبگیرێت له پله‌ى گه‌رمى 24 پله‌ی سیلیزی ده‌مێنێته‌وه و سوود و كاریگه‌رییه‌كى زۆرى له‌سه‌ر ته‌ندروستى له‌ش هه‌یه.
سووده‌كانی زه‌یتی گوێز هند بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ
یه‌كه‌م: بڕێكى كه‌م له زه‌یتى گوێز هندى یارمه‌تى خێرا چاكبوونه‌وه‌ى برین ده‌دات و چاره‌سه‌رى بۆنى ناخۆشى هه‌ناسه‌دان ده‌كات ڕێگرى له كلۆربوونى ددانیش ده‌كات، ئه‌ویش به به‌كارهێنانى كه‌وچكێك له زه‌یتى گوێز هندى له به‌یانیان و ئێواران بخه‌نه ده‌متانه‌وه و به‌وشێوه‌یه ددانه‌كانتان ده‌پارێزێ و هه‌رچی به‌كتریا و میكڕۆبیش هه‌یه له‌ناویان ده‌بات.
دووه‌م: ئه‌م جۆره زه‌یته كاریگه‌رى دژه هه‌وكردنى هه‌یه له كاتى بوونى هه‌وكردنى رێره‌وى هه‌ناسه‌دان یان توشبوون به كۆكه زه‌یتى گوێز هند له‌گه‌ڵ ئاوى گه‌رم تێكه‌ڵی یه‌كتر بكه‌ن و بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك غه‌رغه‌ره‌ى پێ بكه‌ن له كۆكه و هه‌وكردن به‌یه‌كجاری ڕزگارتان ده‌بێت، جگه‌له‌وه‌ش یارمه‌تی نه‌هێشتنی ئازار و پاشماوه‌ی برینی سووتانیش ده‌دات.
سێیه‌م: زه‌یتى گوێز هند یارمه‌تى سه‌رئێشه ده‌دات به‌تایبه‌تى ئه‌و سه‌رئێشه‌ى كه به‌هۆى خواردنه‌وه كحوولییه‌كانه‌وه دروست ده‌بێت ئه‌م زه‌یته به شێوه‌یه‌كى سلبى خواردنه‌وه‌ى كحوولى كه‌م ده‌كاته‌وه.
چواره‌م: به پێى ئه‌و توێژینه‌وه‌ى كه كراوه له‌سه‌ر سووده‌كانى زه‌یتى گوێز هند یارمه‌تى ئاسان كردنى كاره‌كانى ڕژێنى ده‌ره‌قى ده‌دات و ده‌ردانى ئه‌م هۆرمۆنه‌كانى ئه‌م رژێنه هاوسه‌نگ ده‌كات.
پێنجه‌م: ئه‌م زه‌یته له كێشه‌كانی ئێسك ڕزگارتان ده‌كات و یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازارى جومگه‌كان ده‌دات ئه‌ویش به شێلانى ئه‌و شوێنه‌ى كه ئازارى هه‌یه به چه‌وركردن و به‌كارهێنانی زه‌یتی گوێز هند.
شه‌شه‌م: زه‌یتى گوێز هندى وه‌كو نه‌رمكه‌ره‌وه‌یه‌ك به‌كارده‌هێنرێت و پێست ته‌ڕ ده‌كاته‌وه له هه‌موو جۆره‌كانى تری زه‌یت باشتره، ئه‌ویش به به‌كارهێنانى پارچه لۆكه‌یه‌ك هه‌موو رۆژێك پێست به‌م زه‌یته پاك بكه‌ره‌وه تا به دوور بن له چرچ بوونى پێست و وشك بوونه‌وه‌ى خانه‌كانى پێست.
حه‌وته‌م: پێش چوونه ناو جێگا ئه‌م زه‌یته به‌كار بهێنن بۆ ده‌وروبه‌رى چاوه‌كان به ماوه‌یه‌كى كه‌م هه‌ست به‌و گۆڕانكارییه ده‌كه‌ن و چرچ و لۆچى ده‌وروبه‌رى چاوتان كه‌م ده‌بێته‌وه و چاره‌سه‌رێكی به‌هێزیشه بۆ له‌ناوبردنی قڵێشانی لێو.
هه‌شته‌م: دژه هه‌ڵئاوسانی پێسته، به به‌كارهێنانى ئه‌م زه‌یته بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ زۆر حاڵه‌تى پێست چاره‌سه‌ر ده‌كات وه‌كو هه‌سته‌وه‌رى و هه‌ڵئاوسان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌توانین رۆژانه به یه‌كسانی پێستی پێ چه‌ور بكرێت.
نۆیه‌م: وه‌كو چاره‌سه‌رێك بۆ ته‌ندروستى قژ به‌كارده‌هێنرێت ئه‌ویش به به‌كارهێنانى بڕێكى زه‌یتى گوێزهندى بۆ پێستى سه‌ر و پاشان بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌هه‌موو تاڵه‌كانى قژدا ده‌بێته هۆى به‌هێزكردن و چاره‌سه‌ركردنى كرێشى قژ.
ده‌یه‌م: ئه‌م زه‌یته به‌كارده هێنرێت بۆ سووتاوى له‌شى منداڵان، چونكه بڕێكى زۆر دژه هه‌وكردنى تێدایه یارمه‌تى زوو چاكبوونه‌وه‌ى برین ده‌دات.