بڕیاره سبه‌ی 30 ژنی سلێمانی له پێشانگایه‌كدا كاری ده‌ستی و به‌رهه‌مه‌كانیان نمایش بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 25ی تشرینی دووه‌م، سروه عوسمان سه‌رۆكی گرووپی خه‌یاڵی خانمان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، گرووپی خه‌یاڵی خانمان بۆ كاری ده‌ستی و به‌هره‌ی ژنان، به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی میلی مۆڵی ڕاپه‌ڕین له سلێمانی، سبه‌ی هه‌ڵده‌ستێت به‌كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی كاری ده‌ستی بۆ 30 ژن له ئه‌ندامه‌كانی.
زیاتر گوتی، "پێشانگاكه جۆری كاری ده‌ستی و هه‌مه‌چه‌شنه‌یی كاره جیاوازه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت له بواره‌كانی ئێكسسواراتی ژنان، چنین و جوانكاریی ناوماڵ و مێخه‌ك و سووف و گوڵ و كاری ڕیسایكلین و به‌رد و شووشه و چه‌ندان كاری ناوازه‌ی تر، به‌ڵام خانمی تایبه‌تمان هه‌ڵبژاردووه و كاره‌كان ئه‌وانه‌ی نمایش ده‌كرێن كاری تایبه‌تن و كوالێتی به‌رزن".
ئاشكرای كرد، "پێشانگای كاری ده‌ستی سبه‌ی پێنجشه‌م 26ی تشرینی دووه‌م ده‌ست پێ ده‌كات، بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت تا ڕۆژی شه‌موو 28ی تشرینی دووه‌م، ڕۆژانه سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆ بۆ نۆی شه‌و له شاری سلێمانی له میلی مۆڵ له ڕاپه‌ڕین".
له سلێمانیدا ماوه‌یه‌كه چه‌ندان پێشانگای جیاجیا بۆ نمایشكردن و ناساندنی به‌رهه‌می ناوخۆیی كراونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش وای كردووه گه‌نجان پشت به‌خۆیان ببه‌ستن و سوودێكی داراییشی بۆیان هه‌بێت.