نوێنه‌ری كوردی شه‌به‌ك له په‌رله‌مانی عێراق له په‌یامێكی بۆ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سكاڵا له بازگه‌كانی ته‌ناهی له‌سه‌ر رێگه‌ی ناوچه‌كانی شه‌به‌ك له سنووری پارێزگه‌ی نه‌ینه‌وا ده‌كات و ئاشكرای ده‌كات كه به‌رتیل له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانه‌وه وه‌رده‌گیرێت.
سالم محه‌مه‌د شه‌به‌كی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له په‌یامێكدا رای گه‌یاند كه بازگه‌كان له ناوچه‌كانی شه‌به‌ك له مووسڵ، بوونه‌ته شوێنی بازرگانیكردن به مرۆڤ و كه‌س ناتوانێت بیانبڕێت به‌بێ دانی پاره و ئه‌وی بیه‌وێ كه سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه بكات له كه‌سان و ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی خۆراك و كه‌لوپه‌لی بیناسازی و نه‌وتی سپی و گاز، پێویسته پاره بدات، ئه‌گه‌ر نا رێگه‌ی تێپه‌ڕبوونی نادرێت به‌تایبه‌تی شه‌به‌كه‌كان.
روونی كرده‌وه، ئێسته شه‌به‌كه‌كان بوونه بێگانه له‌ناو ناوچه‌كانیان و چنگیان پێ هه‌ڵچنیون و نازانن كه بۆ كوێ بچن، ئاماژه‌ی كرد، به‌م نێزیكانه شوێنی ئه‌و بازگانه و ناوی ئه‌فسه‌رانه‌شی كه ئه‌و ره‌فتارانه ده‌كه‌ن و پاره‌یان لێ وه‌رده‌گرن ئاشكرا ده‌كه‌ین.
به‌پێی قسه‌كانی شه‌به‌كی ئێسته شه‌به‌ك له نێوان برسیه‌تی ئاواره‌بوون و برسیه‌تی گه‌ڕانه‌وه بۆ شوێنی خۆیان داماون و له خوا زیاتر كه‌سیان بۆ نه‌ماوه. ئاماژه‌شی كرد كه دوای ئه‌وه‌ی به‌سه‌رماندا هاتووه روو له ده‌رگه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ین بۆ رزگاركردنی وڵات و هاووڵاتییان له چڵێسی ئه‌و جانه‌وه‌رانه كه یاری به ته‌ناهی و سامانی هاووڵاتییانی بێ ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی داعش له حوزه‌یرانی 2014 داگیری كرد، جه‌نگی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ له 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2016 ده‌ستی پێ كرد و نیوه‌ی مووسڵ و ناوچه‌یه‌كی فره‌وانی ده‌ورووبه‌ری ئازاد كرایه‌وه، دوێنێ 19ی شوبات قۆناغی دووه‌می جه‌نگه‌كه بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی به‌ری راستی شاره‌كه ده‌ستی پێ كرد.