به‌های نه‌وت دیسان هه‌ڵكشا و له‌وه‌ته‌ی سه‌ركه‌وتنی به‌رهه‌مهێنانی پێكوته‌ی كۆرۆنا راگه‌یه‌نراوه رۆژانه بڕێك له به‌های نه‌وت هه‌ڵكشاوه و خه‌ریكه له 50 دۆلار نزیك ده‌كه‌وێته‌وه.
به‌گوێره‌ی
dailyfx ئه‌مڕۆ چوارشه‌م نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت دوو دۆلاری تر هه‌ڵكشا و 48 دۆلار و 80 سه‌نتی تۆمار كرد هه‌رچه‌نده چه‌ند سه‌عاتێكه كه‌مێك پاشه‌كشه‌ی كردووه و ئێسته هه‌ر به‌رمیلێكی به 48 دۆلار و 30 سه‌نت ده‌فرۆشرێت.
كاریگه‌ریی به‌رهه‌مهێنانی پێكوته‌ی كۆرۆنا زۆر زیاتر بووه له كاریگه‌ریی ئه‌و رووداوانه‌ی كه ده‌بنه هۆی دابه‌زاندنی به‌های نه‌وت.
به‌های نه‌وتی تێكساسی ئه‌مه‌ریكاش به 45 دۆلار و 16 سه‌نت ده‌فرۆشرێت. به‌های نه‌وت له كاتێكدا به‌رز بووه‌ته‌وه كه كۆگاكانی نه‌وتی ئه‌مه‌ریكاش به‌رزبوونه‌ته‌وه و ده‌بوایه كاریگه‌ری پێچه‌وانه‌ی هه‌بێت به‌ڵام وادیاره كاریگه‌ریی به‌رهه‌مهێنانی پێكوته‌ی كۆرۆنا زۆر زیاتر بووه له كاریگه‌ریی ئه‌و رووداوانه‌ی كه ده‌بنه هۆی دابه‌زاندنی به‌های نه‌وت.
له‌وه‌ته‌ی به‌رهه‌مهێنانی پێكوته‌ی كۆرۆنا راگه‌یه‌نراوه خێرایی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های نه‌وت زیاتر بووه و له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا شه‌ش دۆلار له نرخی هه‌ر به‌رمیلێك هه‌ڵكشاوه.
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه كۆمپانیای ئەمەریكیی مۆدێرنا بڵاوی كردەوە، بە رێژەی 95% تاقیكردنەوەكانیان سەركەوتوو بوون.
هەفتەی رابردووش كۆمپانیاكانی فایزەر و بایۆن تێك بە رێژەی 90% سەركەوتنیان راگەیاند و لە سەرەتای هەفتەكە بووبووە هۆی بەرزبوونەوەی بەهای نەوت.
رۆژی دووشه‌میش كۆمپانیای ئا‌سترازانكا كه به هاوكاری زانكۆی ئۆكسفۆرد پێكوته‌ی به‌رهه‌م هێناوه كاریگه‌ری پێكوته‌كه‌ی به رێژه‌ی 70 تا 90% راگه‌یاندووه.
كۆرۆنا گرنگترین هۆكاری سستبوونی بازاڕەكانی دنیا و چەرخی پیشەسازی بوو
كۆرۆنا گرنگترین هۆكاری سستبوونی بازاڕەكانی دنیا و چەرخی پیشەسازی بووە، بۆیە بە نەمانی كۆرۆنا پیشەسازیش گەشە دەكات و ئاستی داخوازی لەسەر نەوت بەرز دەكاتەوە.