گۆرانیبێژی لاو ئامانج خدر، له پێگه‌ی تایبه‌تی كه‌ناڵی كوردماكس موزیك له یوتیوب نوێترین ڤیدیۆ كلیپی به ناوی "ناوم بێنه" بڵاو كرده‌وه كه تا ئێسته زیاتر له 24 هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 25ی تشرینی دووه‌م، گۆرانیبێژی لاو ئامانج خدر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ریم دوای ماوه‌یه‌ك له دابڕان، ڤیدیۆ كلیپێكه به ناوی (ناوم بێنه) كه له تێكست و موزیكی نامۆیه، كاری ئه‌ڕێنجمێنت و میكس و ماسته‌رینگی له‌لایه‌ن ئارمین حه‌بیبه‌وه بۆ كراوه، كاره‌كانی له ستۆدیۆی نامۆ پڕۆداكشن ئه‌نجام دراوه و له ده‌رهێنانی ئالان حوسێنه.
ڕوونی كرده‌وه، "لایتینگی له‌لایه‌ن مه‌حموود حاجییه‌وه بۆ كراوه، ئیدێت له‌لایه‌ن محه‌مه‌د بازه‌وه كراوه".
هونه‌رمه‌ند ئامانج خدر له دایكبووی شارۆكه‌ی ڕواندزی سه‌ر به شاری هه‌ولێره، له ساڵی 2012 یه‌كه‌مین كلیپی خۆی بڵاو كرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك له كاری هونه‌ری دابڕا، دووباره به شێوازێكی نوێ گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناو هونه‌ر، بڕیاره له ماوه‌ی ئاینده‌دا چه‌ندان به‌رهه‌می نوێی هونه‌ری تریش بڵاو بكاته‌وه.