هونه‌رمه‌ندێكی هیندی و 45 كه‌س له قوتابییه‌كانی، توانییان ژماره‌ی پێوانه‌یی بشكێنن، له دروستكردنی گه‌وره‌ترین قه‌ڵای لم له‌سه‌ر ئاستی دنیا.
ئه‌وان قه‌ڵاكه‌یان له ناوچه‌ی "بووی" له ولایه‌تی ئۆدیشا له وڵاتی هیندستان دروست كردووه و به هۆیه‌وه ناویان له كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌یییه‌كان تۆمار كراوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی پێگه‌ی فه‌رمیی ئینسایكلۆپیدیای گینس له‌وباره‌یه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، قه‌ڵاكه زیاد له 14 مه‌تر به‌رزه و تیره‌ی ناوه‌وه‌شی بریتییه له 160 مه‌تر.
هونه‌رمه‌نده‌كه ناوی "سوودارسان"ه و له باره‌ی پڕۆژه‌كه‌یه‌وه رای گه‌یاندووه، هه‌ست به به‌خته‌وه‌رییه‌كی زۆر ده‌كات و سوپاسی قوتابییه‌كانی ده‌كات بۆ یارمه‌تیدانی له بنیادنانی ئه‌و قه‌ڵایه و ئامانجیشی له دروستكردنی بریتییه له گوزارشتكردن له په‌یامی ئاشتی بۆ دنیا، هه‌روه‌ك له‌سه‌ر قه‌ڵاكه‌شدا ده‌سته‌واژه‌ی "ئاشتیی جیهانی"یان نووسیوه.
پێش سوودارسان، هونه‌رمه‌ندێكی ئه‌مه‌ریكایی به ناوی "تێد سیپێرت" خاوه‌نی ئه‌و ژماره پێوانه‌یییه بوو، كه له ساڵی 2015 هه‌ستا بوو به دروستكردنی قه‌ڵایه‌كی لم له مه‌یامی، كه 13 مه‌تر به‌رز بوو.