مارادۆنا كۆچی دوایی كرد

:: PM:07:40:25/11/2020 ‌

دیۆگۆ مارادۆنا ئەمشەو 25ی تشرینی دووەم، لەناو ماڵی خۆی بە نەخۆشی جەڵتەی دڵ لە تەمەنی 60 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ماڵپەڕی ''rt'' ئەوەی ئاشکرا کرد کە مەرادۆنای ئەفسانەی ئەرجەنتین بەهۆی نەخۆشی جەڵتەی دڵەوە لە تیگرێ لەناو ماڵی خۆیدا لە تەمەنی 60 ساڵیدا هەواداران و خێزانەکەی جێهێشت و کۆچی دوایی کرد.

دیگۆ مارادۆنا ناوی تەواوی دیێگۆ ئەرماندۆ ماڕادۆنا لە 30ـی ئۆکتۆبەری 1960 لە لانۆس، بۆینس ئایرس لە ئارجەنتین لەدایکبووە، ئەو یاریزانی تۆپی پێی ئەرجەنتین بووە، زۆرترین کاریگەریی ھەبووە لە مێژووی تۆپی پێدا، بەشێکی زۆر لە وەرزش دۆستان، ئەو یاریزانە بە باشترین یاریزانی تۆپی پێی مێژوویی لە جیھاندا دەزانن، مارادۆنا یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرجەنتین و یانەکانی ئەرجەنتینۆس جۆینەر و بۆکا جۆنیوز و بارسێلۆنا و ناپۆلی و سیڤیلا و نیو ئیل ئۆڵد بۆیس کردووە. بەڵام بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە تەمەنی 60 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان