ئان هیدالگۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و هاوخه‌می و نیگه‌رانی خۆی بۆ كۆچی دوایی د.فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ی داوه، كه پاریس دۆستێكی به نرخی له ده‌ستچوو.
له پرسه‌نامه‌كه هاتووه، به داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی پارێزگاری هه‌ولێر "فرسه‌ت سۆفی"م بیست، به‌هۆی كۆڤید 19، هه‌رێمی كوردستانی عێراق و خه‌ڵكی هه‌ولێر، سیاسه‌تڤانێكی لێهاتوو و دڵسۆزیان له ده‌ست دا و پاریسیش دۆستێكی به نرخی له ده‌ستچوو، كه زۆر په‌رۆش بوو بۆ به‌هێزكردنی پێوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان هه‌ردوو شاره‌كه، كه له ساڵی 2019 له چوارچێوه‌ی په‌یماننامه‌ی دۆستایه‌تی و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو شار دانرا.
له به‌شێكی تردا سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس ئان هیدالگۆ نووسیویه‌تی، له‌جیاتی خۆم و دانیشتووانی پاریس، پرسه و سه‌ره‌خۆشی گه‌رم له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری فرسه‌ت سۆفی ده‌كه‌م.