كاتێك گوێت له ڕسته‌ی، ڕێكخراوه نهێنییه‌كانی جیهان ده‌بێت، كه دنیا به‌ڕێوه ده‌به‌ن، ڕه‌نگه بیرت بۆ لای ماسیۆنیه‌ت و كۆربه‌ندی 300 و دامه‌زراوه‌ی فاند بچێت، به‌ڵام له‌و ڕێكخراوانه‌یش ترسناكتر و كاریگه‌رتر له دنیا هه‌ن، كه یه‌كێك له‌وانه‌یش "كۆمه‌ڵه‌ی ئێسك و جومجومه"یه، ئه‌و ڕێكخراوه له زانكۆی ییلی ئه‌مه‌ریكا دامه‌زراوه و به نهێنیترین ڕێكخراو داده‌نرێ، هه‌ریه‌ك له جۆرج بۆشی باوك و كوڕ سه‌رۆكه‌كانی پێشووی ئه‌مه‌ریكا و جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشوو ئه‌ندامی ئه‌و ڕێكخراوه نهێنیه‌ن.
ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه له ساڵی 1832 زاینی له‌سه‌ر ده‌ستی ویلیا‌م هینتگتن راسل و ئه‌لفۆنسۆ تافت دامه‌زراوه، واته دوای 131 ساڵ له دامه‌زراندنی زانكۆی ییل، له ناوچه‌ی نیو هاڤن له ویلایه‌تی كۆنیكتیكوتی ئه‌مه‌ریكا، سه‌ره‌تا ژماره‌ی ئه‌ندامانی 12 كه‌س بوو، به‌ڵام هه‌موو ساڵێكیش له نێو ئه‌و قوتابییانه‌ی پێوه‌ندی به زانكۆی ییله‌وه ده‌كه‌ن، له كۆتایی ساڵ 15 كه‌سیان هه‌ڵده‌بژێردرێن و ده‌برێنه ناو ڕێكخراوه نهێنییه‌كه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له دوای دامه‌زراندنییه‌وه تا ئێسته ژماره‌ی ئه‌ندامانی له 600 كه‌س زیاتر تێپه‌ڕ نه‌بووه، چونكه ساڵانه ژماره‌یه‌كی كه‌می قوتابییان وه‌رده‌گرێ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا، به‌هۆی مردنی به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌و ژماره‌یه زۆر زیاد ناكات، تا سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌د ئه‌ندامانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه ته‌نیا پیاوبوون و له دوای ساڵی 1990ی سه‌ده‌ی ڕابردوو، كۆمه‌ڵه‌كه قبووڵی كرد، كه ژنانیش له ڕێكخراوه‌كه وه‌ربگیرین.
تا ئێسته چالاكی و بۆنه و سرووته‌كانی ئه‌و گرووپه زۆر به نهێنی هێلراوه‌ته‌وه و هه‌ر ئه‌ندامێكی كاتێك پرسیاری له‌باره‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه لێ ده‌كرێ، وه‌ڵامه‌كه‌یان هه‌مووی وه‌كو یه‌كه، ئه‌گه‌ر ژیانیشم لێ بسه‌نرێته‌وه، ناتوانم هیچ شتێك له‌سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه بدركێنم. لۆگۆی ئه‌و گرووپه بریتییه له جومجومه‌ى مێشكی مرۆڤ و دوو ئێسك كه یه‌كتریان بڕیوه، ئه‌مه‌یش هه‌مان نیشانه و هێمای چه‌ته‌كانی ده‌ریا و مین و ته‌قه‌مه‌نی و ناوچه مه‌ترسیداره‌كانن، جیا له‌وه‌یش به‌شێك له ده‌رمانخانه و كۆگه و ماركه گه‌وره‌كانیش ئه‌و هێمایه به به‌رده‌وامی له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌نه‌خشێنن، ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه پێوه‌ندییان به‌و كۆمه‌ڵه‌وه هه‌یه، یان خاوه‌نداریان له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌وه ده‌كرێت.
به ترسناكترین و كاریگه‌رترین ڕێكخراوی نهێنی داده‌نرێ، كه جیهان به‌ڕێوه ده‌بات
به‌شێك له‌وانه‌ی به دوای نهێنییه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه ده‌گه‌ڕێن، دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه،كه ئه‌وان سرووتی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه، هاوشێوه‌ی ڕێبازێكی ئاینی ده‌رده‌كه‌ون و گیانه‌وه‌ران ده‌كه‌نه قوربانی و سیحری ڕه‌شیش ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ناوه‌كانی تری كۆمه‌ڵه‌كه‌یش بریتین له "برایانی مه‌رگ، فه‌رمانی 322"، هۆڵ و باڵه‌خانه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه كه ناوی نراوه باڵه‌خانه‌ی گۆڕ "قه‌بر"، باڵه‌خانه‌كه كه‌وتووه‌ته سه‌ر شه‌قامی خێرا له نزیك زانكۆی ییله‌وه و هیچ په‌نجه‌ره‌یه‌ك به باڵه‌خانه‌كه‌یه‌وه نییه و زۆر نهێنی و شاراوه‌یه، ئه‌ندامانی دوای ته‌واوبوونی وانه‌كانیان له زانكۆ یان ئه‌وانه‌یشی كه له ده‌ره‌وه‌ی زانكۆن و هه‌ر ئه‌ندامی گرووپه‌كه‌ن، تێیدا كۆ ده‌بنه‌وه و گفتوگۆ ده‌كه‌ن و سرووته‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
جیا له‌وه ئه‌و
كۆمه‌ڵه‌یه دوورگه‌ی دێریشیان هه‌یه كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕووباری سانت لۆرانس، كه ئه‌و ناوچه‌یه به ته‌واوی دووره له هه‌موو كه‌سێكه‌وه و ئامانجیش لێی ئه‌وه‌یه كه ئه‌ندامانی له پشووه‌كانی هه‌فته كاته‌كانیان لێ به‌سه‌ر ببه‌ن و به پارێزراوی بمێننه‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ده‌ستكه‌وتوون، ئه‌و گرووپه به‌رپرسن له كوشتنی جۆن ئێف كندی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، هه‌روه‌ها ئه‌وانیش به‌رپرس و پاره‌داری توێژینه‌وه‌كانی دروستكردنی بۆمبی ئه‌تۆمی بوون، پێوه‌ندی تۆكمه‌یان به ماسۆنییه‌كانه‌وه هه‌یه، له هه‌مان كاتیش دا به ته‌واوی ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌زگه‌ی ناوه‌ندی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا "سی ئای ئه‌ی" دا گرتووه، به‌شێك له توێژه‌ران دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه ئه‌ڵقه‌ی یه‌كه‌می ماڵباته جووه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهانه به پله‌كانی ژێره‌وه‌ی خۆیان، كه بریتین له ماڵباتی رۆتچێلد و رۆكفله‌ر، له ڕێی ئه‌و گرووپه‌وه ئه‌ركه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێن و بازنه‌ی پێوه‌ندی و فه‌رمانی ئه‌و ماڵباته به توێژه‌كانی تری سه‌ر به‌خۆیان فره‌وان ده‌بێت.
جۆرج ده‌بلیو بووش و جۆن كیریش ئه‌ندامی ئه‌و ڕێكخراوه‌ن
ڕه‌نگه بۆ زۆربه‌ی ڕێكخراوه نهێنییه‌كانی تر بیرمان بۆ ئه‌وه بچێت، كه بیردۆزی ئاڵۆزی دروستكه‌رن و ڕاستییان له پشته‌وه نییه، به‌ڵام له ساڵی 2004 كاتێك هه‌ریه‌ك له جۆن كیری و جۆرج ده‌بلیو بۆش كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بوون، كه هه‌ردووكیشیان ئه‌ندامی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ن، له دیداریان له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆن هه‌ردووكیان پرسیاریان له‌باره‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌وه لێ كرا، به‌ڵام وه‌ڵامه‌كه‌یان هاوشێوه بوون، ئه‌مه نهێنییه و به ژیانمان ناتوانین هیچی له‌سه‌ر بڵێن. جیا له‌وه‌یش جۆرج بووش له یاداشته‌كانی خۆی باسی هه‌مان پرسی كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، ئه‌مه زۆر نهێنییه و ناتوانم هیچ شتێكی له‌باره‌وه بنووسم و بڵێم، ئه‌مه‌یش وایكرد كه ئیتر وه‌همی بوونی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه به ته‌واوی ڕه‌ت بكرێته‌وه و هه‌مووان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه كۆمه‌ڵه‌كه بوونی هه‌یه و كارا و چالاكیشه.
هه‌موو ئه‌و كتێب و فیلم و دیكۆمێنتانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه كراون، هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه ڕۆڵی یه‌كجار گه‌وره‌یان له به‌ڕێوه‌بردنی دنیا هه‌یه و به‌رپرسی یه‌كه‌من له هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ و سازكردنی په‌یماننامه‌ی ئاشتی، ئه‌و نهێنیانه‌ی ده‌ست سی ئای ئه‌ی ده‌كه‌وێ، پێش گه‌یشتنی به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌گاته ده‌ستی ئه‌و گرووپه و به‌شێك له نهێنی و زانیارییه‌كانیش هه‌ر به سه‌رۆك ناگوترێ و ته‌نیا لای خۆیان ده‌مێنێته‌وه.