سیاسی و به‌رپرسانی عێراق دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ڕێككه‌وتنی حكوومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ میلیشیاكان له‌باره‌ی پاراستنی ئارامی و هێرشنه‌كردنه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و باڵوێزخانه‌ی ئه‌و وڵاته، به دانوستاندن بووه و له به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره‌یش، حكوومه‌ت ڕه‌زامه‌ندی داوه، كه چاوپۆشی له گرتنی ئه‌و كه‌سانه بكات كه خۆپێشانده‌رانیان كوشتووه و له دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبیش سازش بكات، ئه‌م كاره‌یش به هه‌نگاوێكی خراپ و ترسناكی حكوومه‌ت داده‌نرێ، كه له كه‌سانی تاوانبار و بكوژ و گه‌نده‌ڵ خۆشببێت، له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی كه دۆخی ته‌ناهی نه‌شێوێنن.
ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید" له‌وباره‌وه ڕاپۆرتێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، كه میلیشیاكان له ڕێی به‌كارهێنانی كارتی كاتیۆشاكانه‌وه توانیویانه به‌سه‌ر حكوومه‌ت زاڵ بن و مه‌رجه‌كانی خۆیان بسه‌پێنن، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كاردانه‌وه‌ی توندی شه‌قامی لێ بكه‌وێته‌وه، به تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسی لێخۆشبوونی میلیشیاكان و چاوپۆشیكردنیان له به‌رانبه‌ر كوشتنی چالاكان و ڕێكخه‌رانی خۆپێشاندانه‌كانی عێراق، كه كازمی له سه‌ره‌تای پێكهێنانی حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌ڵێنی دا كه بكوژانی خۆپێشانده‌ران سزا ده‌دات.
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی نه‌سڕ له‌وباره‌وه بۆ ڕۆژنامه‌كه گوتی، ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له نێوان حكوومه‌ت و میلیشیاكان له دوای سه‌ردانه‌كه‌ی ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران له چوارشه‌می ڕابردوو، ئه‌نجام دراوه.
له به‌رانبه‌ر وه‌ستانی هێرشی كاتیۆشاكان زۆرترین مه‌رجیان به‌سه‌ر كازمی سه‌پاندووه
زیاتر گوتی، حكوومه‌ت سازشی زۆر گه‌وره و ترسناكی بۆ میلیشیاكان كردووه، له به‌رانبه‌ر ڕازیبوونیان به به‌رده‌وامیدان به ئاگربه‌ست و دووباره نه‌كردنه‌وه‌ی هێرشی كاتیۆشاكان بۆ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا. له‌باره‌ی جۆر و چۆنیه‌تیی سازشكردنه‌كانی حكوومه‌تیش به‌رانبه‌ر میلیشیاكان، ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی دا، كه بۆ به‌رده‌وامیدان به ئاگربه‌ست، پێویسته حكوومه‌ت ده‌سبه‌رداری دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له ڕفێنه‌ر و بكوژانی خۆپێشاندانه‌كان بێت، هاوكات دۆسیه‌ی هاووڵاتییانی بێسه‌روشوێن له باكور و ڕۆژئاوای عێراق په‌رده‌پۆش ده‌كرێت و حكوومه‌ت هیچ هه‌نگاوێكیان له‌باره‌وه نانێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره زانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كات و ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه حكوومه‌ت ڕازی بووه كه هه‌زاران هاووڵاتی تر له ڕیزی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی دابمه‌زرێنرێن و مووچه‌یان بۆ ببه‌سترێت، ئه‌و فه‌رمانده و كه‌سانه‌ی له ڕیزی میلیشیاكان دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیان له‌سه‌ره، دۆسیه‌كانیان دیزه‌به‌ده‌رخۆنه ده‌كرێ و لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ناكرێ و سزا نادرێن، دۆسیه‌ی كۆمه‌ڵكوژی فه‌رحاتییه له پارێزگه‌ی سه‌لاحه‌دین داده‌خرێ كه له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه ئه‌نجام درا و 12 هاووڵاتییان گولـله‌باران كرد، هاوكات فه‌رمانی وه‌رگرتنه‌وه‌ی چه‌كی قوڕس له میلیشیاكان و گێڕانه‌وه‌ی بۆ سوپا به‌هه‌مانشێوه سڕ ده‌كرێت و جێبه‌جێ ناكرێت.
ئه‌و سازشانه‌ی حكوومه‌ت بۆ میلیشیاكانی كردووه، زۆر كاره‌ساتبارن و به هیچ شێوه‌یه‌ك له وڵاتێك ناكرێ، كه حكوومه‌تێكی شه‌رعی و سیسته‌می سیاسی جێگیری هه‌بێت، بكه‌وێته ژێر هه‌ژموونی میلیشیاكان و به ویستی خۆیان مه‌رج بسه‌پێنن و وا له حكوومه‌ت بكه‌ن كه له تاوانباران خۆش بێت، كه تاوانی ترسناكیان به‌رانبه‌ر به هاووڵاتییانی سڤیل ئه‌نجام داوه.
دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی و كوشتنی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن حكوومه‌ت چاوپۆشی لێ ده‌كرێت
سیاسییه‌كی عێراقیش دووپاتی كرده‌وه، كه حكوومه‌ت كه‌وتووه‌ته ژێر فشاری یه‌كجار گه‌وره‌وه، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی مالیكیش چووه ڕیزی به‌ره‌ی میلیشیاكانه‌وه، توانیویانه حكوومه‌ت ناچار بكه‌ن كه سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان جێبه‌جێ بكات، جووڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی مالیكیش له ترسی جووڵاندنی دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی خۆی و تیمه‌كه‌یه‌تی، بۆیه هه‌موو هه‌وڵێكی دا تا هه‌وڵی ڕووخاندنی حكوومه‌ت بدرێ و گه‌وره‌ترین كێشه بۆ كازمی دروست بكات و دیاره فشار و هه‌وڵه‌كانیشیان سه‌ركه‌وتووبوون و توانیویانه كازمی ناچار به سازشكردن بكه‌ن.
غه‌یس ته‌میمی شرۆڤه‌كاری سیاسی له‌وباره‌وه به ڕۆژنامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، كه ئاگربه‌ستی ڕۆژانی ڕابردووی میلیشیاكان بۆ دوو هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه، یه‌كه‌میان به فه‌رمانی ئێران بووه، له ترسی ڕژدیه‌تی تره‌مپ بۆ گورز وه‌شاندن له ئێران، بۆیه تا ته‌واوبوونی ویلایه‌تی تره‌مپ، تاران فه‌رمانی به میلیشیاكان داوه هیچ جموجۆڵێك دژی ئه‌مه‌ریكا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له عێراق نه‌كه‌ن.
زیاتر گوتی، هۆی دووه‌م بۆ ناوخۆی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه، میلیشیاكان و لایه‌نه سیاسییه‌كانی نزیك له ئێران ده‌یانه‌وێ كازمی له هه‌نگاوه‌كانی په‌شیمان بكه‌نه‌وه، له‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و دۆسیانه‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندی میلیشیاكان و حزبه‌كانی شیعه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، كه بریتین له كۆمه‌ڵێك دۆسیه، گرنگترینیان هه‌ڵدانه‌وه‌ی دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی و تاوانی كوشتن و ڕفاندنی خه‌ڵكی سڤیله له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشڤه‌چوونانه‌یش له به‌غدا، سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا هۆشداریان به كازمی داوه و به‌شێكی تری كارمه‌نده‌كانی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكایان بۆ هه‌ولێر گواستووه‌ته‌وه، هاوكات جموجۆڵی كارمه‌ندانیان له نێو باڵوێزخانه سنووردار كردووه، به تایبه‌ت چوونه ناو یاریگه و مه‌له‌وانگه و باخچه‌ی تایبه‌تی باڵوێزخانه له كارمه‌ندان قه‌ده‌غه كراوه، له ترسی هێرشی كاتیۆشاكان، ئه‌مه‌یش ڕژدیه‌تی واشنتنی له بڕیاره‌كه‌ی پێشووی به داخستنی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و كازمیش له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌دا هه‌موو جۆره سازشێكی بۆ میلیشیاكان كردووه.