چاكسازی لە هێنانی دەرمان دەستی پێ‌ كرد

:: AM:08:12:26/11/2020 ‌
سەرۆكی لیژنەی تایبەت بە دەرمان لە پەرلەمانی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، كۆمەڵێك بڕیار دەرچووە تا ڕێگری بكرێت لە مافیاكانی دەرمان و دڵنیابوون لە سەلامەتی ئەو دەرمانەی هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم 26ـی تشرینی دووەم، زانا مەلا خالید سەرۆكی لیژنەی تایبەت بە دەرمان لە پەرلەمانی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ژمارەیەك بڕیاری گرنگ بۆ چاكسازی لە سێكتەری دەرمان دەرچوون.

ڕێ بەو مافیا و بەناو بازرگانانە دەرمان نادرێت لە پێناو پڕكردنی گیرفانەكانیان 
زیاتر گوتی، بە پێی ئەم بڕیارانە لە داهاتوو دڵنیا دەبین لە سەلامەتی ئەو دەرمانەی دەگاتە دەستی هاووڵاتی و ڕێ بەو مافیا و بەناو بازرگانانە دەرمان نادرێت لە پێناو پڕكردنی گیرفانەكانیان مامەڵە بە گیانی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان بكەن.

ئەو بڕیارانە لە دوای كۆبوونەوەی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ وەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەرە گشتییەكانی تەندروستی و بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی دەرمان دێت لەو هەفتەیە ئەنجام درا.



وشە - رامیار جەواد