ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شاری ئیسته‌نبوڵ، ده‌بێته هۆی برینداربوونی حه‌وت كه‌س و هێشتا ئاماره‌كانیش به ته‌واوی ڕانه‌گه‌یه‌نراون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاژانسی "
ئه‌نادۆڵ"ی توركی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌م دوای نیوه‌ڕۆیه‌ی شاری ئیسته‌نبوڵ گه‌وره‌ترین شاری توركیا، له كارگه‌یه‌كی شیرنه‌مه‌نی له شارۆكه‌ی "كوچوك چه‌كمه‌جه" رووی داوه.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تایییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كه له ئه‌نجامی لێچوونی غازه‌وه رووی داوه و برینداربوونی حه‌وت كه‌سی لێ كوتووه‌ته‌وه.
وه‌ك له‌و زانیارییانه‌دا هاتووه، دوای فریاكه‌وتنی له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانه‌وه، برینداره‌كان گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه، به‌ڵام هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی ئه‌و وڵاته وای ده‌بینن كه پێوه‌ندی به هێرشی تیرۆرستی هه‌بێت.