به‌هۆی له‌قوڕچه‌قین و پاشه‌كشه‌ی ئاو له دوورگه‌یه‌كی نیوزله‌ند ژماره‌یه‌كی زۆری دۆلفین له ناو وشكایی گه‌مارۆ دران و نه‌یانتوانی بگه‌ڕێنه‌وه نێو ده‌ریا و به‌هۆیه‌وه 100 دانه‌یان گیانیان له‌ده‌ست دا.
ئه‌و دوورگه‌یه 680 كیلۆمه‌تر له نیوزله‌ند دووره و كارمه‌ندانی ژینگه هه‌وڵیان دا به‌شێك له دۆلفینه‌كان رزگار بكه‌ن به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كیان مردن چونكه ماوه‌یه‌كی درێژ له وشكاییدا مابوونه‌وه.
هه‌فته‌ی رابردووش له باشووری هه‌مان وڵات مردنی 150 دۆلفینیان راگه‌یاند
هه‌فته‌ی رابردووش ژینگه‌پارێزان له كه‌نارئاوییه‌كانی دوورگه‌ی ستوارت له باشووری هه‌مان وڵات مردنی 150 دۆلفینیان راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی
سپوتنیك له 2018 ه‌ش له نزیك هه‌مان شوێن 50 دۆلفین به‌یه‌كه‌وه مردن و كه‌س نه‌یتوانی فریایان بكه‌وێت.
كێشی ئه‌و دۆلفینانه قورسه و كاتێك ده‌گه‌نه وشكایی مرۆڤ به ئاسانی ناتوانێت به‌ره‌و ده‌ریا بیانگه‌ڕێنێته‌وه.