بە بڕی حەوت ملیۆن دۆلار پڕۆژە بۆ سلێمانی ڕاگەیەنرا

:: PM:01:14:26/11/2020 ‌
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕای دەگەیەنێت، گەیاندنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتییان بەردەوامە و ڕاكێشانی بۆڕیی ئاوی تاسڵووجە سلێمانی و تۆڕی گەڕەكەكانی هەڵەبجە نۆژەن دەكرێتەوە، ئاوەڕۆی لوولەیشی تێدا جێبەجێ دەكرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم 26ـی تشرینی دووەم، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، بۆ خزمەتگوزارییەكان و دابینكردنی ئاوی پاكی خواردنەوە بۆ هەموو هاووڵاتییانی كوردستان، بەردەوامین.

بەگوژمەی شەش ملیۆن و 700 هەزار دۆلار قۆناغێكی تری پڕۆژەی باشكردنی ئاوی خواردنەوە لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە 
وەزیری شارەوانی گوتی، ئەمڕۆ گرێبەستمان كرد بۆ پڕۆژەكەی هەولێر بە زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەكرێت، بۆ نوێكردنەوەی تۆڕی ئاو و تۆڕی ئاوی چەند گەڕەكێك و بازنەی 30مەتری.

باسی لەوەش كرد، لە داهاتوویەكی نزیكدا پڕۆژەی گەورەتر لەوەی هەولێر، بەگوژمەی شەش ملیۆن و 700 هەزار دۆلار قۆناغێكی تری پڕۆژەی باشكردنی ئاوی خواردنەوە لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ڕوونی كردەوە، پڕۆژەكەی سلێمانی و هەڵەبجە وەك ڕاكێشانی بۆڕیی ئاوی تاسڵووجە- سلێمانی و تۆڕی گەڕەكەكانی هەڵەبجە نۆژەن دەكرێنەوە و ئاوەڕۆی لوولەییشیان تێدا جێبەجێ دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد