له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا به چڕی رووی له میسر كردووه و تا ئێسته زیاتر شه‌ش هه‌زار و 500 كه‌س به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه. له‌و وڵاته‌دا زانایه‌ك رۆبۆتێكی به‌رهه‌م هێناوه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 26ی تشرینی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و رۆبۆته‌ی له میسر به‌رهه‌م هێنراوه و له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته پشكنین بۆ هاووڵاتییان ده‌كات نه‌ك تووشی كۆرۆنا بووبێتن، خوێن له هاووڵاتییان وه‌رده‌گرێ بۆ پشكنین و هاوكات تیشك بۆ سینگیان ده‌گرێت.
به‌پێی پێگه‌كه،له نه‌خۆشخانه‌ی باكوری قاهیره پایه‌ته‌ختی میسر، رۆبۆتێك پله‌ی گه‌رمی نه‌خۆش وه‌رده‌گرێت، هاكات ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه ده‌مامكی نه‌به‌ستبێت، ئاگاداری ده‌كاته‌وه كه بیپۆشێ.
مه‌حموود ئه‌لكومی كه داهێنه‌ری رۆبۆته‌كه‌یه و ناوی "كیرا-3"یه، گوتی ئه‌و رۆبۆته له‌و نه‌خۆشخانه‌یه تاقی كرایه‌وه و سه‌ركه‌وتنێكی زۆرباشی به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌و ده‌توانێ راوی ڤایرۆسی كۆرۆنا بنێت و رێ له‌وه‌ش بگرێ كه بگوازرێته‌وه. ده‌توانێ له دووره‌وه تیشكی سینگ بگرێت و خوێنیش بۆ پشكنین له نه‌خۆش وه‌ربگرێت.
ئه‌وه‌شی گوت كه ئه‌و رۆبۆته له شێوه‌ی مرۆڤ دروست كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆش لێی نه‌ترسێ و هه‌ڵسوكه‌وتی دروستی له‌گه‌ڵ بكات، نه‌ك وه‌ك سندووقێك دروست كرابێ كه ره‌نگه نه‌خۆش لێ بترسێ. ئه‌وه‌ش تاقی كرایه‌وه كه زۆرینه‌ی نه‌خۆشه‌كان زیاتر له مرۆڤ بڕوایان به رۆبۆته‌كه هه‌یه.