نوێنه‌ری كۆشكی سپی بۆ كاروباری ئێران رای ده‌گه‌یه‌نێت، وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكا چوار دامه‌زراوه‌ی چینی و رووسی به‌هۆی هاوكاریكردنی به‌رنامه‌ی مووشه‌كی ئێران سزا دا.
كۆمه‌ڵێك سزا پێوه‌ست به چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ و پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ به‌سه‌ر تاران‌دا ده‌سه‌پێنێت
.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 26ی تشرینی دووه‌م، ئالیۆت ئابرامز نوێنه‌ری تایبه‌تی كۆشكی سپی بۆ كاروباری ئێران ئاشكرای كرد، ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك سزای نوێی به‌سه‌ر چوار دامه‌زراوه‌ی چینی و رووسی سه‌پاند و بڕیاره له هه‌فته‌ی داهاتوودا به فه‌رمی سزاكان رابگه‌یه‌نرێن.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی واشنتن له كاتی به‌شداریكردنی له كۆنفرانسی به‌یرووت ئاماژه‌ی دا، جیا له‌و سزایانه، هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك سزا پێوه‌ست به چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ و پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ به‌سه‌ر تاران‌دا ده‌سه‌پێنێت.
تره‌مپ له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیدا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران كشایه‌وه و تۆڕێكی به‌رفراوان له سزای ئابووری و سه‌ربازی به‌سه‌ر تاران‌دا سه‌پاند و ئابووری ئێرانی به ته‌واوی داڕماند.
كۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه كه له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی جۆ بایدن، واشنتن سزا ئابووری و سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر تاران لاده‌بات و ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ساڵی 2015، به‌ڵام بایدن نیازی هه‌یه رێككه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ ئێران بكات كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی هه‌مان ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدایه كه تره‌مپ بۆ تارانی دانابوو.