پەرلەمانی ئەوروپا تاوتوێی سەپاندنی سزای توند بەسەر توركیا دەكات

:: PM:07:02:26/11/2020 ‌

سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی ئەوروپا رای گەیاند كە پەرلەمانەكە بەنیازە دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسایەك بدات داوای سەپاندنی سزای توند بەسەر توركیا دەكات، ئەویەش بەهۆی هەڵسوكەتە دەمارگیرییەكانی لە دەریای سپی ناوەڕاست، بەتایبەتی بەرانبەر قوبڕس و یۆنان.
توركیا رۆڵێكی خراپ بۆ زیانگەیاندن بە فڕەنسا دەگێڕێت
ئەندامێكی پەرلەمانەكە كە ناوی خۆی ئاشكرا نەكرد، بە "سكای نیوزی عەرەبی" راگەیاند، ئێستە یەكێتی ئەوروپا كار بۆ هەمواركردنی دەقی یاسایەك دەكات بۆ سەپاندنی سزا بەسەر توركیا، بەوپێیەی سزایەكی توند بێت. 

لە ماوەی رابردوودا یەكێتی ئەوروپا چەندجارێك داوای لە ئەنقەڕە كرد بۆ گفتوگۆكردن بەمەبەستی چارەسەركردنی تەنگژەكانی لەگەڵ دراوسێكانی بەهۆی گەڕانی توركیا بەدوای نەوت و گاز و كانزا لە دەریای سپی ناوەڕاست، ئەوەیش بەر لە سەپاندنی سزاكان بەسەریدا، بەڵام توركیا وەڵامی نەدایەوە و ئەوەیش وای كرد بگەنە رێگەیەكی داخراو، بەتایبەتی دوای ئەوەی ئەنقەرە لە دەمارگرتنەكانی بەردەوام بوو.

بەر لە چەند رۆژێك فرانك ریستەر، وەزیری بازرگانی فڕەنسا وریایی لەوە دا كە ئەنجوومەنی ئەوروپا تاوتوێی پرسی توركیا دەكات و رەنگە سزای بەسەردا بسەپێنێت، بەهۆی رەفتارە قبووڵ نەكراوەكانی لە ململانێی هەرێمی ناگۆڕنی قەرەباخ لە نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان، دووپاتی كردەوە، توركیا رۆڵێكی خراپ دەگێڕێ لە سوودبینین لە گوتارەكانی سەرۆكی فڕەنسا و هەڵوێستەكانی بۆ زیانگەیاندن بە فڕەنسا.
  


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل