له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌می زاینی دۆخی ڕووسیا زۆر دژوار بوو، نیكۆلاسی دووه‌می قه‌یسه‌ری ڕووسیا جه‌نگی له به‌رانبه‌ر ژاپۆن له ڕۆژهه‌ڵات دۆڕاند، ئه‌مه زیانێكی گه‌وره‌ی به ڕووسه‌كان گه‌یاند و هه‌مووان دژایه‌تی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی قه‌یسه‌ریان ده‌كرد، دواجاریش تووڕه‌یی خه‌ڵك له سانپترسبۆرگ ته‌قییه‌وه و به‌ره‌و كۆشكی زستانه‌ی قه‌یسه‌ر ڕۆیشتن، له به‌رانبه‌ردا سوپای قه‌یسه‌ر گولـله‌بارانیان كردن و كۆمه‌ڵكوژییه‌كی خوێناوی دروست كرد، كه ئه‌مه‌یش تووڕه‌یی خه‌ڵكی زۆر زیاتر كرد و دواجاریش بووه هۆی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی ڤلادیمێر لینین و كۆتایی حوكمی قه‌یسه‌ر له ڕووسیا.
نیكۆلاسی دووه‌م، زۆر خه‌می له كورسییه‌كه‌ی ده‌خوارد و زۆریش بێهیوا ببوو، چونكه ئه‌لێكسیسی كوڕی تووشی نه‌خۆشی هیمۆفیلیا ببوو و هیچ كوڕێكی تریشی نه‌بوو شوێنی بگرێته‌وه، بۆیه قه‌یسه‌ر له ژێر كاریگه‌ری بۆچوونه‌كانی گریگۆری ڕاسپۆتین، ده‌ستی به پرۆژه‌ی فره‌وانكردنی ڕووسیا كرد، بۆ له‌بیربردنه‌وه‌ی دۆخی ناوخۆ، ئه‌م فره‌وانخوازییه‌یش به‌ره‌و ژاپۆن درێژه‌ی كێشا و له ساڵی 1904 ژاپۆن و سوپای قه‌یسه‌ر كه‌وتنه جه‌نگه‌وه.
ده‌رئه‌نجامی جه‌نگه‌كه بۆ ڕووسه‌كان زۆر وێرانكه‌ر بوو، ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكیان لێ كوژرا و كێڵگه و بێستانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات به ته‌واوی بووه وێرانه و خه‌ڵكی ناڕه‌زایی یه‌كجار زۆریان له‌م كارانه‌ی قه‌یسه‌ر ده‌رده‌بڕی و هه‌واڵه‌كانی جه‌نگیش به‌ره‌و ناوچه‌كانی ڕووسیا به خێرایی ده‌گوێزرایه‌وه و شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیش گه‌وره‌تر ده‌بوو.
نیكۆلاسی دووه‌م فه‌رمانی به كوشتنی خۆپێشانده‌رانی سانپترسبۆرگ كرد و تووڕه‌یی خه‌ڵك ته‌قییه‌وه
له كاتی شه‌ڕه‌كه، ڕووسه‌كان له ژێر كاریگه‌ری بۆچوون و ڕێبازی ڤلادیمێر لینین ده‌ستیان به دروستكردنی سه‌ندیكای كرێكاران كرد و له ده‌وری یه‌كتر كۆ بوونه‌وه، تا هه‌نگاو دژی ئه‌و دۆخه دژواره و پڕ له مه‌ینه‌تییه بهاوێژن، له ئه‌نجامی بڕیاره هه‌ڵه‌كانی قه‌یسه‌ره‌وه خه‌ڵكی ڕووسیا تووشی هاتووه، ئه‌و سه‌ندیكا و كۆمه‌ڵه كرێكاریانه به ته‌واوی له‌سه‌ر بنه‌مای بیرۆكه‌یه‌كی شۆڕشگێڕانه داده‌مه‌زرێنران، كه لینین بناغه و بیردۆزه‌كه‌ی داڕشتبوو و دواتریش سیسته‌می كۆمۆنیستی لێ كه‌وته‌وه.
له به‌یانی 22ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 1905 قه‌شه‌ی ئه‌رسه‌دۆكسی جۆرج گابوون كه له هه‌مان كات سه‌رۆكی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی
سانپترسبۆرگ بوو، بانگه‌شه‌ی ده‌ستكردن به خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌ی كرد و خه‌ڵكێكی زۆر به ده‌م داواكه‌ی هاتن و به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه به‌ره‌و كۆشكی زستانه‌ی قه‌یسه‌ر له سانپترسبۆرگ ڕۆیشتن، تا ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان بگه‌یه‌ننه قه‌یسه‌ر.
كاتێك ئه‌و هه‌واڵه گه‌یشته كۆشك، قه‌یسه‌ر به په‌له شوێنه‌كه‌ی جێهێشت و فه‌رمانی به سوپا كرد، كه ڕووبه‌ڕووی خۆپێشانده‌ران ببنه‌وه، سوپا چه‌ندان به‌ربه‌ست و ته‌لبه‌ندی له ڕێگه‌كانی گه‌یشتن به كۆشكی زستانه دانا، دواجاریش خه‌ڵكی خۆپێشانده‌ر به سه‌رۆكایه‌تی گابوون گه‌یشتنه شوێنه‌كه، سه‌ربازان بۆ ترساندنی خۆپێشانده‌ران ده‌ستیان به ته‌قه‌ی هه‌وایی كرد، به‌ڵام به‌شێكیان ڕاسته‌وخۆ ڕوویان له گابوون و خۆپێشانده‌ران كرد و ده‌ستدڕێژییان له خه‌ڵكی سڤیل كرد.
ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك كوژران و شوێنكه‌وتووانی لینین چالاكتر بوون و دواجار شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ریان به‌رپا كرد
له ئه‌نجامی ئه‌و كاره زیاتر له 200 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و نزیكه‌ی هه‌زار كه‌سی تریش برینداربوون، ئه‌مه تووڕه‌یی خه‌ڵكی دژ به سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی وڵات و قه‌یسه‌ر زۆر زیاتر كرد و به به‌رده‌وامی له ناوچه جیا جیاكانی وڵات، خۆپێشاندان و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی قه‌یسه‌ر بوونی هه‌بوو و دۆخه‌كه‌یش له نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاته‌وه ڕۆژ دوای ڕۆژ توندوتیژ تر ده‌بووه و درێژه‌ی ده‌كێشا، تا دواجار پاش 12 ساڵ له شه‌مه‌ی سوور كه له شاری سانپترسبۆرگ ڕووی دا، له ئه‌نجامی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر به سه‌رۆكایه‌تیی ڤیلادیمێر لینین له ساڵی 1917 شۆڕشه گه‌وره‌كه هه‌ڵگیرسا و به ته‌واوی ده‌ست به‌سه‌ر ڕووسیا گیرا و كۆتایی به حوكمی قه‌یسه‌ر له وڵات هێنراو و شۆڕش سه‌ركه‌وتوو بوو و ده‌ستی كرد به پلاندانان بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباری وڵات و دانانی حكوومه‌تی كاتی و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن بۆ دیارییكردنی سه‌رۆكی وڵات، گۆڕینی سیسته‌می سیاسی له ڕووسیا، لێره‌وه چیرۆكی سۆڤیه‌ت ده‌ستی پێكرد و درێژه‌ی هه‌بوو، كه چه‌ندان كه‌سی تر له دوای لینین ده‌سه‌ڵاتیان گرتنه ده‌ست، هۆی خراپی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و به‌رده‌وامبوونی ته‌نگژه‌ی ئابووری له ڕووسیا دواجار خه‌ڵك سیسته‌می لینینیشیان له ساڵی 1990 تێك‌شكاند و كۆتاییان به حوكمی سۆڤیه‌ت هێنا، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه هێور ببێته‌وه.
زۆرێك له مێژوونووسان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌گه‌ر شه‌ممه‌ی سوور له سانپترسبۆرگ له ساڵی 1095 ڕووی نه‌دابووایه، ئه‌وا ئه‌سته‌م بوو ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بگه‌ن به‌و ئاسته‌ی كه شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر ده‌ست پێ بكات و هێزه‌كانی قه‌یسه‌ر هیچیان پێ نه‌كرێ و دواجاریش قه‌یسه‌ر ناچار ببێ، واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێت و سیسته‌مێكی نوێ له ڕووسیا دابمه‌زرێنرێت.