گۆرانیبیژی لاو نەوید زەردی نوێترین کلیپی بەناوی "بەهانە" بڵاو کردەوە.
گۆرانیبیژی لاو نەوید زەردی لە کەناڵی تایبه‌تى خۆى له یوتیوب نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی، کە ڤیدیۆ کلیپێکە بەناوی "بەهانە" بڵاو کردەوە، تێکستی گۆرانییەکە لەلایەن مازیار فایەق نوسراوە، نەوید خۆی ئاوازەکەی بۆ داناوە، لە دەرهێنانی مەزڵوم کایگاڵاکە.
نەوید زەردی هونەرمەند لەبارەی ئەم گۆرانییەوە نوسیوویه‌تى، "گۆرانی بەهانەم بۆ دڵی خۆم دروستکردووە، دەمەوێت بۆ یەکەمین جار گۆرانییەک پێشکەشی خۆم بکەم، تا ئێسته هیچ گۆرانییەکم وەکو ئەمە خۆشنەویستووە و لای خۆم تایبەتترین بەرهەمە، تا ئێسته لەو شێوازەم لەناو گۆرانی کوردی نەبیستووە، بەدڵنیایی دەڵێم گۆرانی مۆدێرنی ئەم سەردەمە بە زمانی کوردی دەباتە ناو قۆناغێکی شیرین‌تر".
"نه‌وید زه‌ردی" له‌دایكبووی شاری مه‌هابادی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له ساڵى 2004 ه‌وه ده‌ستى به‌كارى هونه‌رى كردووه و خاوه‌نی چه‌ندان گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، خوێندنی دیبلۆمی هەر لەوێ تەواو کردووە، ماوه‌ی نۆ ساڵه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، ئەو ستایلانەی ئەو کاریان تێدا دەکا بریتین له (پاپ، ڕاک، هیپ هۆپ).