له ئه‌مه‌ریكا له ڕووداوێكى نه‌خوازراودا لە ئەنجامی دەستدرێژی گوللـە بە ھەڕەمەكی گیان له ده‌ست دانى كەسێك و برینداربوونی پێنجی كه‌سى تر‌ى لێ كه‌وته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 27ى تشرینى دووه‌م، لە ئه‌مه‌ریكا له شاری هەندەرسن سەر بە ویلایەتی نێڤادا، به‌بۆنه‌ى ئاهەنگى تایبەت بە جەژنی نیشتیمانی سوپاسگوزاری ئه‌و وڵاته‌وه تەقەی هەڕەمەكی كراوە و به‌هۆیه‌وه شه‌ش كه‌س بوونه قوربانى.
به‌پێى زانیارییه‌كان، پۆلیس دواى گه‌یشتنى به‌ناوچه‌كه پێنج كەسى بە برینداری دۆزیووەتەوە، كەسێكیش لە ئەنجامی سەختی برینەكەی گیانی لە دەست داوە. گومانلێكراوانیش دوو پیاوى سپى پێست و ژنێكى سپى پێست بوونه، كه ته‌مه‌نیان لە 20 بۆ 30 ساڵ بووه.
پۆلیس ئاماژه‌ى كردووه كه ئه‌و تاوانبارانه ھەڕەمەكیانه دەستدڕێژی گوللـەیان كردووه‌ته سەر ھاووڵاتیان بە بێ ئەوەی دیار بێت بە چ ھۆكارێك یان چ پاڵنەرێك واى كردووه ئه‌و كاره بكه‌ن.