تڕه‌مپ پێش ته‌واوبوونى واده‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى له
ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام خه‌ریكى گۆڕانكارییه، له دواین كاریشیدا سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ژماره‌یه‌ك له گه‌وره ڕاوێژكاره سه‌ربه‌خۆكانی له وه‌زاره‌تی به‌رگری دوورخسته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 27ى تشرینى دووه‌م، به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه تێیدا هاتووه، هێنری كسینجەر وەزیری دەرەوە‌ی ئەمەریكا لە سەردەمی جیراڵد فۆڕد له ساڵی 1973 - 1977ـه‌وه گه‌وره ڕاوێژكارى سه‌ربه‌خۆى ئه‌مه‌ریكا له وه‌زاره‌تی به‌رگری، له‌كاره‌كه‌ى دوورخرایه‌وه.
ئاماژه دراوه، بڕیاره‌كه بۆ 11 ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ڕاوێژكاری فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا كه ڕاوێژیان پێشكه‌ش به وه‌زیری به‌رگری و جێگره‌كه‌ی ده‌كرد ده‌رچووه، ئه‌مه‌یش وه‌ك كۆتا بڕیاره‌كانى ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئیداره‌ى "تره‌مپ" بینراوه.
هێنری كیسنجەر لە وتارێكدا، كە ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاوی كردبوویه‌وه پێشتر ڕاى گه‌یاندبوو، ڤایرۆسى كۆرۆنا سیستمی دنیا بۆ هەتاهەتایە دەگۆڕێت. ڕەنگە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە شێوەیەكی كاتی زیان بە تەندروستی بگەیەنێت، بەڵام زیانە سیاسی و ئابوورییەكانی ئەگەری هەیە چەندان نەوەی تریش بەردەوام بێت.
هێنری كسینجەر، لە ساڵی 1938 لە ئەڵمانیا لە دایکبووە، له ترسی ھەڕەشەی نازییەکان لەگەڵ تەواوی ئەندامانی خێزانی‌دا بەرەو ئەمەریکا ھەڵھاتوون و لە ویلایەتی نیویۆرک گیرساونەتەوە، لە 1943 دا پاسپۆرتی ئەمەریکایی وەرگرتووە و بووە بە ھاووڵاتیی ئەمەریکا و پاشان وەک سەربازێکی ئەمەریکا لە کۆتایی جەنگدا گەڕاوەتەوە بۆ ئەڵمانیا و وەک ئەفسەرێکی ئەمەریکا سەرەتا لە کریدفێڵد و پاشان لە ھایدلبێرگ خزمەتی کردووە.
خوێندنە باڵاکانی خۆی لە ئەمەریکا تەواو کردووە و بۆتە مامۆستا لە زانکۆی ھارڤارد و چەندان کتێبی لەو زانکۆیەدا سەبارەت بە ھێزی پەرچەبەرگری بۆمبای ئەتۆم بڵاو کردووە کە بەھۆیەوە لەگەڵ ژیانی سیاسی‌دا تێکەڵاو بوو.
سەرەتا ئەندامی پارتی دیموکراتەکان بوو، پاشان لەم پارتە کشایەوە و بوو بە ئەندامی پارتی کۆمارییەکان، لە ڕاستیدا كسینجەر خەونی ئەوەی ھەبوو کە ڕۆژێک لە ڕۆژان خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکا ئامادە بکات بەڵام لەبەر ئەوەی لە دایکبووی ئەمەریکا نەبوو ئەو ئاواتەی نەھاتە دی.
لە چەندان بەڕێوەبەرایەتی جیاوازی ئەمەریکادا پۆستی دیپلۆماسی جیاوازی وەرگرتووە، سەرەتا ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بوو پاشان لە ساڵی 1973 ەوە لەگەڵ ھەردوو بەڕێوەبەرایەتی نکیسۆن و فۆرد پۆستی وەزیری دەرەوە‌ی ھەبووە.
ڕۆلی ئەم کەسایەتییە لە پرسە گرنگەکانی وەک شەڕی سارد و جەنگی ڤیێتنام و پڕۆسەی ئاشتی ڕۆژھەڵاتی ناوین زۆر دیار و ئاشکران و بە ئەندازیاری ڕێکكەوتن نامەی کامپ دەیڤد دەناسرێت.
كسینجەر وەک کەسایەتییەکی ناسراو، بەوە تاوانبار دەکرێت کە لە سیاسەتی خۆیدا نەک زۆر دڵڕەق بەڵکو لە ھەندێک کارەساتی گرنگیشدا بە پێشێل کاری مافی مرۆڤ و کۆمکوژی ناوی دەرکردووە. لەوانەیش /ئۆپراسیۆنی کۆندۆر - کودەتای دژ بە سەلڤادۆرئالیندی لە چیلى - جینۆسایدی تەیموری ڕۆژھەڵات - ئۆپراسیۆنی گلادیۆ/.