وه‌ك هه‌نگاوى یه‌كه‌م بۆ ده‌ستكردن به جێبه‌جێ كردنى ڕێككه‌وتنه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵى عێراقى له شارۆكه‌ی شنگال، ده‌ستیان به جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه كرد به لێكردنهوى سه‌رجه‌م ئاڵاى گرووپ و میلیشیاكان له‌و شارۆكه‌یه.
ئەمڕۆ هه‌ینی 27ى تشرینی دووەم، نەقیب نەجات عەلی لە بەشی ڕاگەیاندنی پۆلیسی فیدراڵی عێراقی بە "وشە"ی ڕاگەیاند، "له هه‌ڵمه‌تێكی فڕواندا وه‌ك هه‌نگاوى یه‌كه‌م هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵى عێراقى، سه‌رجه‌م ئه‌و ئاڵایانه هێنایه خواره‌وه، كه گرووپ و میلیشیا شیعه چه‌كدارییه‌كانی سه‌ر به په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی له شنگال ههڵیانكردبوو".
زیاتر گوتى، هه‌ڵمه‌ته‌كه له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی شنگال، له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا جێبه‌جێ كراوه و له هه‌فته‌ى ئاینده‌یش گۆڕانكارى گه‌وره له كه‌ركووكیش ڕوو ده‌دات.
ڕوونكراوهن، ئه‌مڕۆ ئاڵای هه‌ریه‌ك له میلیشیاكانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وانیش به‌در و غهزعهلى و به‌شێك له سوپاى سه‌رایه سه‌لام و چه‌ندانى تر، هه‌روه‌ها ئاڵاى یه‌كینه‌كانی پاراستنی شنگال و هێزه‌كانی ئێزدخان و چه‌ند گرووپێكى بچووكتریش هێنراوه‌ته خواره‌وه، بۆ له‌مه‌ودوا ته‌نیا ئاڵای عێراق به‌رز ده‌كرێته‌وه و ئاڵاى تر جێى قبوڵ نییه، ئه‌و لایه‌نه فهرمیهشى كه وه‌ك پۆلیسى فیدڕاڵى عێراقى هاوئاهه‌نگى به‌رده‌واممان له‌گه‌ڵیان هه‌یه ته‌نیا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه.
دوو مانگی ڕابردوو ڕێككەوتن لە نێوان هەولێر و بەغدا بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال كراوە، بەپێی رێككەوتنی نێوان حكوومەتی ناوەندی و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال، شەش هەزار پۆلیس لەنەتەوەكانی ئەو سنوورە دادەمەزرێن.