گه‌وره كۆمپانیاكانی ئه‌ڵمانیا، تووشی زیانێكی ئابووریی گه‌وره بوون، به‌هۆی ئه‌و سیخوڕییه‌ی له‌لایه‌ن ئاژانسه‌كانی هه‌واڵگریی ده‌ره‌كییه‌وه ده‌كرێته سه‌ریان و داهێنانه زانستییه‌كانیان ئاشكرا ده‌كه‌ن، پێش ئه‌وه‌ی خۆیان بیخه‌نه بازاڕه‌وه.
زیانی سیخوڕیی كه به‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه‌وه ده‌كرێ، به‌پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی "دی فێڵت"ی ئه‌ڵمانی، گه‌یشتووه‌ته ده‌یان ملیار دۆلار و ده‌ركه‌وتووه، ئاژانسی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكی (CIA) پشكی شێری له‌و سیخوڕییانه به‌ركه‌وتووه.
كۆمپانیای "كۆربۆریت تراست" بۆ ڕاوێژكاری و پارێزگاریی تۆڕه‌كان، توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام داوه، ده‌ری ده‌خات كه گه‌وره كۆمپانیاكانی ئه‌ڵمانیا، نه‌یانتوانیوه به باشی خۆیان بپارێزن له‌ده‌ست هێرشی سیخوڕی و به‌رده‌وام له ڕێی ئینته‌رنێت یان ڕێگه‌ی تره‌وه، هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر.
ئاماژه‌ش به‌وه ده‌ده‌ن كه زۆربه‌ی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ئه‌ڵمانیا كه ده‌گاته 670 كۆمپانیا، هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر، له‌وانه كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی، ئۆتۆمبێل و بواری گه‌ردوونناسی.
ئێسته ئه‌و وڵاته له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه دیوارێكی تۆكمه دابنێت تا به‌ربه‌ست له به‌رده‌م ئه‌و هێرشانه دروست بكات، چونكه به‌و شێوه‌یه بێت هێرشی به‌رده‌وامی زیاتریشیان ده‌كه‌وێته سه‌ر.
كوردۆ