لەسەر ڕێی گشتى کەلار - خانەقین بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێڵ، سێ کەس گیانیان لە دەست دا و دوو کەسی تریش برینداربوون.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ڕاى گه‌یاندووه، لەسەر ڕێی کەلار - خانەقین نزیک گوندی "تۆپ عەسکەر" بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێڵ لە جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەر و دوو بارهەڵگر، سێ کەس گیانی لە دەست دا و دوو کەسی تریش برینداربوون.
ڕوونكراوه‌ته‌وه، تیمی هاتوچۆ لەسەر ڕووداوەکەیە و لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی ڕوودانی ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە، دوو بریندارەکەیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار.
ساڵانه له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆوه، سه‌دان كه‌س ده‌بنه قوربانی، هۆكاره‌كه‌یشی زۆربه‌ی ڕووداوه‌كان بۆ خێرایی و خراپی شه‌قام و ڕێگه‌وبانه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.