گوندى دوولێجانى گه‌وره له سنوورى شارۆكه‌ى به‌رده‌ڕه‌ش، به‌هۆى دیوه‌خان و كتێبخانه پڕ له ده‌ستنووسه‌كه‌یه‌وه، تایبه‌تمه‌ندیى خۆى وه‌رگرتووه، دیوه‌خانه‌كه‌ى شێخ زه‌ید رۆژانه ده‌یان میوان له‌خۆ ده‌گرێت، كه‌میش نین ئه‌و توێژه‌رانه‌ى به‌مه‌به‌ستى سوودوه‌رگرتن له كتێب و ده‌ستنووسه كۆنه‌كانى، سه‌ردانیان ده‌كه‌ن، له‌و كتێبخانه‌یه‌دا دوو هه‌زار كتێب و ده‌ستنووسى كۆن و ده‌گمه‌ن هه‌یه، له دیوه‌خانه‌كه‌ى شێخ زه‌یددا، قسه له هه‌موو شتێك ده‌كرێت، به‌ڵام باسى سیاسه‌ت قه‌ده‌غه‌یه.
شێخ زه‌ید كورى فارس ئاغاى زێبارییه، فارس ئاغا پێوه‌ندییه‌كى باشى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى كورد و عێراق و پاشاكاندا هه‌بووه و خاوه‌نى دیوه‌خان و كتێبخانه‌یه‌كى گه‌وره بووه، پاش كۆچى دوایى، دیوه‌خان و كتێبخانه‌كه‌ى بۆ شێخ زه‌یدى كوڕى جێ هێشتووه.
شێخ زه‌ید ئێسته به كارى كشتوكاڵییه‌وه خه‌ریكه، ئه‌و دیوه‌خان و كتێبخانه‌كه‌ى باوكى كه سه‌رووى دوو هه‌زار كتێبى له‌خۆ گرتووه، وه‌ك خۆى پاراستووه.
ئه‌و شێخه زێبارییه به "وشه" ده‌ڵێ، "ئه‌و كتێب و ده‌ستنووسانه‌ى له كتێبخانه‌كه‌ى ئێمه‌دا هه‌ن، زۆر كۆن و ده‌گمه‌نن، به‌شێكیان له‌لایه‌ن سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانى عێراق و دنیاوه بۆ باوكم نێردراون، زۆرێك له‌و كتێب و ده‌ستنووسانه له كتێبخانه‌كانى كوردستان و عێراقدا ده‌ست ناكه‌ون، ئه‌وانه كتێبى ده‌گمه‌نن".
كتێب و ده‌ستنووسه كۆنه‌كانى كتێبخانه‌كه‌ى شێخ زه‌ید، سه‌رنجى توێژه‌ران و خوێندكارانى راكێشاوه، وه‌ك شێخ زه‌ید ده‌ڵێ، "رێگه نادرێت هیچ كتێبێك له‌و كتێبخانه‌یه‌ك ببردرێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام بۆ هه‌موو خوێندكار و توێژه‌رێك هه‌یه سه‌ردانى كتێبخانه‌كه بكات و سوود له كتێبه‌كان وه‌ربگرێت، چه‌ندان قوتابى كه بۆ ماسته‌ر و دكتۆرا ده‌خوێنن، سه‌ردانى ئێمه ده‌كه‌ن و سوود له سه‌رچاوه‌كانى ئه‌و كتێبخانه‌یه وه‌رده‌گرن".
دیوه‌خانه‌كه‌ى شێخ زه‌ید فارس ئاغا زێبارى، رۆژانه جمه‌ى دێت له رێبوار و میوان، ئه‌و ده‌ڵێ، "سه‌رووى شه‌ش سه‌ده‌یه بنه‌ماڵه‌ى ئێمه خاوه‌ن دیوه‌خان بوون، ده‌مانه‌وێ ئه‌و دیوه‌خانه وه‌ك خۆى بمێنێته‌وه و ئێسته‌ش رۆژانه زیاتر له 70 میوانمان هه‌یه".
ئه‌وانه‌ى سه‌ردانى دیوه‌خانه‌كه ده‌كه‌ن، دانیشتووانى گونده‌كه و خه‌ڵكى ده‌وروبه‌رین، له‌و دیوه‌خانه‌دا به‌رده‌وام باس له كێشه و نیگه‌رانییه‌كانى خه‌ڵكى ناوچه‌كه و پێویستییه‌كانیان ده‌كرێت، له‌وێ بڕیار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كێشه‌ى تر ده‌درێت.
شێخه زێبارییه‌كه ده‌ڵێ، "زۆر كێشه‌مان به ته‌نیا و به هه‌ره‌وه‌زى چاره‌سه‌ر كردووه، وه‌ك كێشه‌ى نیشته‌جێبوون له گونده‌كه‌ماندا و من خۆم 70 پارچه زه‌ویى نیشته‌جێبوونم پێشكه‌ش به گه‌نجه‌كان كرد، زۆرجاریش هاوكارى گه‌نجه‌كان ده‌كه‌ین بۆ هاوسه‌رگیرى و ده‌ستگیرۆیى یه‌كتر ده‌كه‌ین".
حه‌سه‌ن زێبارى به‌ساڵاچوویه‌كى دوولێجانى گه‌وره‌یه و به "وشه" ده‌ڵێ، "رۆژانه یان هه‌فتانه سه‌ردانى ئه‌و دیوه‌خانه ده‌كه‌م و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى ناوچه‌كه كۆ ده‌بینه‌وه و باس له كێشه و داخوازییه‌كانمان ده‌كه‌ین".
ئه‌وه‌ى له‌و دیوه‌خانه‌یه‌دا نابێت باس بكرێت، سیاسه‌ته، شێخ زه‌ید فارس زێبارى ده‌ڵێ، "دامه‌زراندنى ئه‌و دیوه‌خانه له بنه‌ڕه‌تدا بۆ باسكردن له كێشه و داخوازییه‌كانى گوند و خه‌ڵكه، بۆ ئه‌وه‌ى به هه‌ره‌وه‌زى چاره‌سه‌ر بكرێت، ئێمه رێگه ناده‌ین كه‌س باسى سیاسه‌ت و حزبایه‌تى بكات، پێمان وایه كه‌س خێرى له سیاسه‌ت و حزبایه‌تى نه‌بینیوه، سیاسه‌ت كاریگه‌رى خراپ له‌سه‌ر مێشك و ده‌روونى خه‌ڵك دروست كردووه و رێگه ناده‌ین خه‌ڵك له‌و دیوه‌خانه‌دا باسى سیاسه‌ت و حزبایه‌تى بكات".
ساڵانه له رۆژانى یه‌كه‌مى بۆنه ئاینى و نه‌ته‌وه‌یییه‌كاندا، خه‌ڵكى گونده‌كه و دراوسێكانیان میوانى ماڵه شێخ ده‌بن، ئه‌وان ترشك و كفته‌یان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و سه‌تان كه‌س به‌یه‌كه‌وه له‌سه‌ر خوانێك كۆ ده‌بنه‌وه.
شێخ زه‌ید ده‌ڵێ، "ئه‌و داوه‌تانه به ماندووبوون و ئازایه‌تى ژنان به‌ڕێوه ده‌چن، چونكه هه‌موو كاره‌كه له ئه‌ستۆى ئه‌وانه، ئه‌وه‌ش كارێكى قورسه كه تیایدا سه‌رووى 700 كه‌س به‌شدار ده‌بن".
گوندى دوولێجانى گه‌وره نزیكه‌ى 500 ماڵ له‌خۆ ده‌گرێت، دانیشتووانه‌كه‌ى به‌گشتى خوێنده‌وارن و به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێت هیچ خێزانێك نییه خاوه‌ن بڕوانامه‌ى به‌رزى تێدا نه‌بێت، به‌و هۆیه‌وه كۆى ئه‌و مامۆستایانه‌ى له قوتابخانه‌ى گونده‌كه‌دا وانه ده‌ڵێنه‌وه، خه‌ڵكى هه‌مان گوندن.
به‌رده‌ڕه‌ش- نه‌وزاد هلۆریى