به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌سته‌ی وه‌به‌رھێنان گوتی، جگه له‌و پڕۆژانه‌ی له بواری كشتوكاڵ بڕیاریان لێ دراوه، 162 پڕۆژه‌ی تر له ھه‌رێمی كوردستان له بواری كشتوكاڵ ئه‌نجام ده‌درێن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 28ی تشرینی دووه‌م، موخلیس سه‌لیم موراد به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌سته‌ی وه‌به‌رھێنان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كابینه‌ی نوێ و سه‌رۆك وه‌زیران به‌رده‌وام دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه گرنگیی زیاتر به كه‌رتی كشتوكاڵ و ئاسایشی خۆراك بده‌ین.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌و ژماره‌یه زیاتریش بكه‌ین
ڕوونی كرده‌وه، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه سێ پڕۆژه‌ی ستراتیجی له بواری كشتوكاڵ له ھه‌رسێ پارێزگای ھه‌رێم په‌سه‌ند كراون و ئه‌وه‌ی ھه‌ولێر مۆڵه‌تیشی پێ دراوه.
هه‌روه‌ها گوتی: له به‌رنامه‌دایه 162 پڕۆژه‌ی تری كشتوكاڵی له ھه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت، بۆیه ته‌نیا ئه‌و پڕۆژانه نین كه باسمان كرد ئه‌نجام ده‌درێن و پڕۆژه‌ی تریشمان ھه‌یه.
ئه‌وه‌شی گوت: بۆیه به‌رنامه دانراوه كه 162 پڕۆژه‌ی تر له بواری كشتوكاڵ ئه‌نجام بدرێت، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌و ژماره‌یه زیاتریش بكه‌ین.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراھیم