به هۆی سه‌رما و سۆلی چیای پیرس به‌یانیانی هه‌موو رۆژێك تا نزیكه‌ی نیوه‌ڕۆ رێگا و بانی نزیك ئه‌و چیایه شه‌خته‌یه‌كی به‌هێز ده‌كات و به‌و هۆیه‌وه‌ش رێگاكانی له‌كار ده‌كه‌ون و بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل ترسناك ده‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی دینارته خوێیه‌كی زۆری دابین كردوه بۆ ئه‌وه‌ی به رێگاكان دابكرێت، ئه‌وه‌ش واده‌كات چیتر مه‌ترسی سه‌ر رێگاكه نه‌مێنێت.
چیای پیرس بە یەکێک لە ڕێگا سەختەکانی کوردستان دادەنرێت و بە درێژای وەرزی زستان به‌هۆی به‌فره‌وه رێگاكانی لەکار دەکەوێت، هاوكات رێگاكانیشی ستراتیژین و هەردوو شارەدێی دینارتە و بلێ بە هەموو گونده‌كانیه‌وه پێکەوە دەبەستنه‌وه کە زۆرتر له 100 گوند بەخۆیەوە دەگرێت.
دینارتە: نەوزاد هلوری