بڕیاره دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سیمینارێكی گرنگ بۆ قوتابیان له سه‌نته‌ری ڕۆشنبیریی كه‌ركووك به‌ڕێوه بچێت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 28ی تشرینی دووه‌م، ڕۆكان جاف به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری كه‌ركووك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سه‌عات سَیی عه‌سر له سه‌نته‌ری ڕۆشنبیریی كه‌ركووك، سیمینارێكی گرنگ و تایبه‌ت بۆ قوتابیان به‌ڕێوه ده‌چێت.
زیاتر گوتی، سیمیناره‌كه له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی خۆئامادهكردنیانه بۆ پۆلی 12ی ئاماده‌یی، هه‌روه‌ها زانینی گرنگترین و باشترین هه‌نگاوه‌كان بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و قۆناغه به‌سه‌ركه‌وتوویی.
ڕوونی كرده‌وه، هاتن بۆ هه‌مووانه، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی به نیازن نمره‌یه‌كی به‌رز به‌ده‌ست بهێنن.
ئاشكرا كرد، سیمیناره‌كه له‌لایه‌ن مامۆستایان /شاڤان ئازاد - بهكهلۆریۆس له زمانی كوردی، قاسم محه‌مه‌د - بهكهلۆریۆس له زمانی ئینگلیزی/. پێشكه‌ش ده‌كرێت.
سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری كه‌ركووك ماوه‌یه‌كه ده‌ستی به چالاكییه هونه‌رییه‌كان كردووه‌ته‌وه و گه‌نجانی شاره‌كه‌یش به گڕوتینه‌وه به‌شداری خول و سیمینار و فێستیڤاڵ و شانۆگه‌ری و سینه‌ما و بابه‌ته هونه‌ری و ئه‌ده‌بییه‌كان ده‌كه‌ن.