ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری په‌رله‌مانی كوردستان ره‌تی ده‌كاته‌وه كه له مانگه‌كانی ڕابردوو ڕێژه‌ی لێبڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر جیاواز بووبێت و دووپات ده‌كاته‌وه كه بۆ ئه‌و مانگه‌یش لێبڕین 18% ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 28ی تشرینی دووه‌م، ئه‌رشه‌د لۆلانی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ "وشه" گوتی، هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت له لێبڕینی 18%ی مووچه نه‌كراوه و هه‌موو دامه‌زراوه‌كان وه‌ك خۆیان جێبه‌جێیان كردووه.
ئه‌گه‌ر به‌غدا 320 ملیاره‌كه بنێرێ ئه‌وه لێبڕین وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه
ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌وه‌ی هه‌ستی به‌و جیاوازییه كردبێ ڕه‌نگه حاڵه‌تی جۆراوجۆر بن، بۆنمونه فه‌رمانبه‌رێك پاداشتی بۆ هاتووه یان له‌و مانگه‌دا سه‌رمووچه‌ی بۆ به‌ستراوه و هه‌ست به‌و گۆڕانكارییه كراوه. هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه تا ئێسته هیچ كه‌سێك له‌و باره‌یه‌وه قسه‌ی نه‌كردووه و ته‌نیا بۆ شێواندنی فه‌رمانبه‌ران ئه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی ڕێژه‌ی لێبڕینی مووچه‌ی ئه‌م مانگه كه بڕیاره حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به دابه‌شكردنی بكات، لۆلانی گوتی، هێشتا دیار نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌غدا 320 ملیاره‌كه بنێرێ ئه‌وه لێبڕین وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی مووچه پشت به سێ سه‌رچاوه‌ی داهات ده‌به‌ستێ، به‌ڵام به‌غدا دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای قه‌رز ئه‌و 320 ملیاره‌ی بڕی كه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه ده‌كرا، ئه‌ویش هۆكار بوو كه چه‌ند ڕۆژێك دابه‌شكردنی مووچه دوابكه‌وێ و هێشتایش به‌غدا ئه‌و پاره‌یەی نه‌ناردووه.