پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بانگه‌شانه‌ی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه له‌سه‌ر یه‌كێتی ده‌كرێ، به‌رپرسانی ئه‌و حزبه‌ی ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه كه كار له‌سه‌ر دوو ئیداره‌یی و دابڕینی سلێمانی بده‌ن.
ماوه‌یه‌كه له‌لایه‌ن تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه باس له‌وه ده‌كرێ كه یه‌كێتی ده‌یه‌وێ سلێمانی جیا بكاته‌وه و به‌و هه‌نگاوه‌یش بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می دوو ئیداره‌یی، به‌ڵام سه‌عدی پیره له وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌دا ده‌ڵێ" یه‌كێتی هه‌رگیز به‌رنامه‌یه‌كی وای نه‌بووه و نییه".
یه‌كێتی هیچ به‌رنامه‌یه‌كی نیه بۆ دوو ئیداره‌یی
ئه‌مڕۆ شه‌موو 28ی تشرینی دووه‌م، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "هیچ به‌رنامه‌یه‌كمان نییه وه‌ك یه‌كێتی دوو ئیداره‌یی ڕابگه‌یه‌نین".
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌وان وه‌ك یه‌كێتی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا به‌شدارن و چه‌ند پۆستێك و وه‌زاره‌تێكمان هه‌یه، بۆیه "به‌رنامه‌ی وام نه‌بیستووه".
لای خۆیه‌وه حاجی مه‌سیفی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، یه‌كێتی هیچ به‌رنامه‌یه‌كی نیه بۆ دوو ئیداره‌یی و دابڕینی هیچ شارێك له هه‌رێمی كوردستان.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێشتریش چه‌ند جارێك ئه‌وه‌ی ڕه‌تكردووه‌ته‌وه كه دوو ئیداره‌یی ڕابگه‌یه‌نێت و ناوچه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین بخاته سه‌ر به‌غدا.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا