ئیسماعیل خەیات لە هەولێرە

:: PM:06:28:20/02/2017 ‌

گرووپی هونەری و كولتووری بوژان لە پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی هەولێر، پێشەنگەیەكی شێوەكاری بۆ هونەرمەند ئیسماعیل خەیات كردەوە وبڕیارە پێشەنگەكە تا 23ی ئەم مانگە بەردەوام بێت.

ئەمڕۆ دووشەم، پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی هەولێر بە ئامادەبوونی سالار عوسمان  بریكاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، پێشانگەی تایبەتی تابلۆی بچووكی بۆ هونەرمەند ئیسماعیل خەیات كردەوە كە هونەرمەند سیمینارێكی دەربارەی ژیاننامەی خۆی و ژیانی كورد و ئەڵمان لە ساڵانی 1963 تا 1970 كە ئەم ماوەیەی لە ئەڵمانیا - نورنبێرگ بەسەری بردووە و كراوەتە كتێبێك، پێشكەشی قوتابیانی كرد.

هونەرمەندی شێوەكاری ئیسماعیل خەیات لە 1944 لە شارۆكەی خانەقین لەدایك بووە و لە 1966 خانەی مامۆستایانی لە باقووبە تەواو كردووە و نزیكەی 50 پێشانگەی تایبەتی كردووەتەوە و ئەندامی كۆمەڵەی شێوەكارانی جیهان و شێوەكارانی عێراقە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم