له‌حاڵه‌تێكی سه‌یردا و له‌چه‌ند دووكانێكی مریشك فرۆشیی ناو شارۆكه‌ی پێنجوێندا، له‌كاتی سه‌ربڕینیاندا، له‌ناو چیكڵدانه‌ی مریشكدا، لاستیكی پاره هه‌بووه.
موسه‌نا ئه‌مین، خاوه‌نی دوكانی مریشك فرۆشتن له بازاڕی پێنجوێن، به "وشه"ی راگه‌یاند، رۆژانه له رێی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر، قۆناغ به قۆناغ مریشكی سپیمان بۆ دێت كه به‌شێكی زۆریان هی كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ری ناوخۆییه، به‌ڵام "ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه سه‌یر بوو له‌كاتی سه‌ربڕینی ژماره‌یه‌ك مریشكدا ده‌ركه‌وت كه ناو چیكڵدانه‌یاندا، لاستیكی پاره‌ی تێدا بووه".
روونیشی كرده‌وه كه ماوه‌ی زیاتر له 10 ساڵه دوكانی مریشك فرۆشتنی هه‌یه، به‌ڵام یه‌كه‌مجاره رووبه‌رووی حاڵه‌تێكی له‌و شێوه‌یه ببێته‌وه.
ئه‌و مریشك فرۆشه ده‌ڵێت، له چه‌ند هاوڕێیه‌كی دوكانداری پرسیووه، ئه‌وانیش ئه‌وه‌یان به‌لاوه سه‌یر بووه و پێیانگوتووه كه هه‌مان شت له‌لایان دووباره بووه‌ته‌وه.
كازم عه‌لی، خاوه‌نی یه‌كێك له كێلگه‌كانی به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ری خۆماڵی له سنووری شارۆكه‌ی پێنجوێن، بۆ "وشه" گوتی، زۆر به وردی ئاگاداری به‌خێوكردنی مریشكم و له‌نزیكه‌وه دانه‌وێڵه و خۆراكیان به‌پێی رێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان بۆ دابین ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی كه له‌به‌شێك له‌دوكانداره‌كانی ناو پێنجوێن باسكراوه و بینراوه ئێمه‌یشی تووشی شۆك كردووه، ده‌كرێت له‌كاتی پێدانی خۆراكدا هه‌ڵه‌یه‌ك هه‌بووبێت"
شارۆكه‌ی پێنجوێن، یه‌كێكه له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌كه‌وێته باكووری رۆژهه‌لاَتی پارێزگای سلێمانی.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنی