رێڤینگ هرووری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان له‌و دیمانه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ "وشه" ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، مووچه‌ی پێشمه‌رگه له پێشنه‌ی كاره‌كانی حكوومه‌ته و به چاكسازی ره‌وشی پێشمه‌رگه باشتر ده‌بێ. هه‌روه‌ك باس له‌وه ده‌كات كه په‌كه‌كه كێشه‌ی ته‌نیا بۆ هه‌رێمی كوردستا ناوه‌ته‌وه ئه‌گینا یه‌ك گوندی سنووری توركیا زیانی به‌رنه‌كه‌وتووه.
•لیژنه‌كه‌تان چاودێری جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كات، چاكسازی له‌و سێكته‌ره به‌كوێ گه‌یشتووه؟
له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێنج لیژنه كاره‌كانی چاكسازی ده‌كه‌ن، چونكه به‌شێكی زۆری یاسای چاكسازی پێوه‌ندی به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه هه‌یه، هه‌نگاوی گه‌وره نراوه له یه‌كخستنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و یه‌كخستنی یه‌كه‌ی ژمێریانی نێوان یه‌كه‌ی 80 و 70، ئێسته پێشمه‌رگه یه‌ك سه‌رچاوه‌ی خه‌رجی هه‌یه سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌نگاو بۆ یه‌كخستنی خانه‌نشینیش نراوه و هه‌مووی له یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆ كراوه‌ته‌وه، به وردی چاودێری پرۆسه‌كه ده‌كرێ و لیژنه‌كان كار له‌سه‌ر ئه‌و پله زیادانه ده‌كات كه دراون به پێشمه‌رگه و بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه سته‌ملێكراون، هه‌روه‌ها كار بۆ پڕچه‌ككردنی پێشمه‌رگه و پێشڤه‌چوونی پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان ده‌كرێ.
•له كوێدا چاره‌سه‌ری ئه‌و سته‌مه ده‌كرێ كه له پێشمه‌رگه كراوه له ئیمتیاز یان پله وه‌رگرتن؟
له زۆر شوێن سته‌م له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كراوه، پێشمه‌رگه هه‌یه پله‌ی له‌كاتی خۆی پێ نه‌دراوه، یه‌كه‌كانی 80 و 70، چه‌ندان ساڵه پله‌كانیان نه‌هاتووه، ئه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌بێت و پله‌كانیان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌سه‌ر مووچه رێكخستنه‌وه بۆ ده‌رماڵه‌ی هاوسه‌رگیری و منداڵیان ده‌كرێ كه هێشتا به‌شێكی زۆری پێشمه‌رگه ئه‌و ده‌رماڵانه‌یان بۆ نه‌به‌ستراوه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌یش دا خه‌ڵك هه‌یه به‌ناوی پێشمه‌رگه خانه‌نشین بووه و یه‌ك ڕۆژ پێشمه‌رگایه‌تی نه‌كردووه.
خه‌ڵك هه‌یه به‌ناوی پێشمه‌رگه خانه‌نشین بووه و یه‌ك ڕۆژ پێشمه‌رگایه‌تی نه‌كردووه
•هیچ ئه‌گه‌رێك هه‌یه زیادكردنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه؟
تا ئێسته بڕیارێكی له‌و جۆره نییه، زۆر داوا كراوه كه ره‌وشی پێشمه‌رگه باشتر بكرێ و حكوومه‌تیش به‌ڵێنی داوه كه ئه‌و داهاته‌ی له ڕێی چاكسازی ده‌گه‌ڕێته‌وه خزمه‌تی پێشمه‌رگه پێ بكرێ و له پێشینه‌ی زیادكردنی هه‌ر مووچه‌یه‌ك بۆ پێشمه‌رگه ده‌بێت.
•ده‌مه‌وێ پرسیار له‌سه‌ر رێككه‌وتنی دۆخی ئاسایكردنه‌وه‌ی شنگال بكه‌م، ڕێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێ؟
به‌ڵێ، ڕێككه‌وتنی ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال جێبه‌جێ ده‌كرێ و كێشه‌ی شنگال مرۆییه و ته‌نیا سیاسیی نییه، بۆیه هه‌ردوو حكوومه‌ت سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكرێ، ئه‌وه‌یش هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و بابه‌تی شنگال كێشه‌ی كه‌سێك نییه و هه‌زاران كه‌س تووشی كێشه بوون، ته‌نانه‌ت وڵاتان زۆر گوشار ده‌كه‌ن كه رێككه‌وتنی شنگال جێبه‌جێ بكرێ و دۆخی ئه‌وێ ئاسایبكرێتهوه.
گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه په‌كه‌كه بووه‌ته هۆی دروستكردنی كێشه بۆ كوردستان
•پێت وایه په‌كه‌كه به ئاسانی ئه‌و سنووره چۆڵ بكات؟
به‌ڵێ، په‌كه‌كه ناوچه‌كه چۆڵ ده‌كات، چونكه به‌رژه‌وه‌ندی له شنگال نه‌ماوه و ئه‌وه‌ی ئێسته‌یش ده‌یكات ته‌نیا هه‌ڕه‌شه‌یه و هیچی پێ ناكرێ.
•هه‌ر له‌سه‌ر په‌كه‌كه، هه‌ڵوێستی لیژنه‌كه‌ی ئێوه له‌سه‌ر ئه‌و شه‌ڕفرۆشتنه‌ی به كوردستان چی‌بوو؟
په‌كه‌كه و توركیا له ئاگربه‌سته‌كانی نێوانیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، ئێسته گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه په‌كه‌كه بووه‌ته هۆی دروستكردنی كێشه بۆ كوردستان له‌كاتێكدا خه‌باتی ئه‌وان له توركیایه و یه‌ك گوندی توركیایش به‌هۆی په‌كه‌كه‌وه ئازار ناكێشێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بێته قوربانی خه‌ڵكی گونده‌كانی هه‌رێمی كوردستانن.