هاووڵاتیانی هەڵەبجە بەهانای باڵندەكانەوە دەچن

:: PM:06:41:20/02/2017 ‌
كۆمەڵێك لە چالاكوانانی ژینگەیی و هاووڵاتییان و رێكخراوەكانی بواری ژینگە لەماوەی رابردوو كەمپینی كۆكردنەوەی دانەوێڵەیان راگەیاند، لەژێر دروشمی با باڵندەكان جێمان نەهێڵن، ئەمرۆش یەكەم چالاكی كۆكردنەوەی ئەو كەمپینە بەرێوەچوو.

هەورمان سجادی بەرپرسی رێكخراوی ژینگە پارێزی هەڵەبجە بۆ "وشە" گوتی" ماوەیەك پێش ئێستا كەمپینێكمان راگەیاند بۆ كۆكردنەوەی دانەوێڵە بۆ ئەوەی هاووڵاتییان هاوكارمان بن تاكو لە وەرزی سەرما و بەفربارین بتوانین دانەوێڵە لە سنوورەكە روبكەین و باڵندەكان تووشی كارەسات نەبن به‌ هۆی سه‌رما و برسیه‌تیه‌وه‌".

سجادی زیاتر گوتی" لە كەمینەكەمان دا زیاتر لە نیو تۆن دانەوێڵەمان كۆكردەوە، ئەمرۆش یەكەم چالاكیمان ئەنجام دا بە دەرچوونمان بۆ سنووری شاخەكانی شارەدێی خورماڵی سەر پە پارێزگای هەڵەبجە و رووكردنی دانەوێڵە بۆ ئەوەی باڵندەكان لەم بەفرەدا كە خواردنیان دەست ناكەوێ‌ سوودی لێ‌ ببین.

سجادی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، چالاكیەكانمان بەردەوام دەبێت و رۆژانی داهاتوو بۆ سنوورەكانی شارەدێی بیارە و شاخەكانی هەڵەبجە دەچین و ئەو دانەوێڵەی كە لە كەمپینەكە كۆمان كردوەتەوە بۆ باڵندەكانی ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌به‌ین.
وشە: سەلام هانەدنی 






وشە - عه‌لی سدیق