كاتێك باس له شوێنه‌وار و ناوچه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی دنیا ده‌كرێ، هه‌ره‌مه‌كانی میسڕ و تاج محه‌ل و شوێنه‌واری مایاكان له مه‌كسیك و چه‌ند شوێنێكی ترن كه زانیاری گشتیمان له‌سه‌ریان هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یش دا، شاری دێرینكۆیۆی ژێر زه‌وی له ناوچه‌ی كه‌په‌دۆكیا و ویلایه‌تی نوشه‌هری ئه‌نادۆڵ یه‌كێكی تره له سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كان و به گه‌وره‌ترین شار داده‌نرێ كه له ژێر زه‌وی دروست كرا بێ و به‌شێكیش ناویان ناوه به شاری جنۆكه و خێوه‌كان.
دروستكردنی ئه‌و شاره گه‌وره‌یه له ژێر زه‌وی كه شوێنی زیاتر له 20 هه‌زار كه‌سی تێدا ده‌بێته‌وه، قوتابخانه و كۆگه‌ی خۆراك هه‌ڵگرتن و گۆڕستان و كڵێسا و هه‌موو پێویستییه‌كانی تری تێدا دروستكراوه هاوشێوه‌ی شارێكی سه‌ر زه‌وی به ته‌واوی زانایان و لێكۆڵه‌رانی تووشی شۆك و سه‌رسڕمانییه‌كی زۆر كردووه و هه‌میشه ئه‌و پرسیاره بێ وه‌ڵام ماوه‌ته‌وه، كه چۆن توانراوه به‌و ڕاده زانستییه و ورده ئه‌و شاره دروست بكرێ، كه هاوشێوه‌ی شارێك بێ له‌سه‌ر زه‌وی و حساب بۆ وردترین شت كراوه و پێشكه‌وتووترین توانای ته‌لارسازی تێدا به‌كارهاتووه.
ئه‌گه‌ر سه‌ردانی ئه‌و شاره‌ی ژێر زه‌وی بكه‌یت، یان ڤیدیۆ و وێنه‌كانی ببینێت، وا هه‌ست ده‌كه‌ین كه شارێكی خه‌یاڵییه، یان له فیلمێكی هۆلیوود ده‌چێت، به‌ڵام نه خه‌یاڵییه و نه فیلم، به‌ڵكو ڕاستییه‌كی سه‌لمێنراوه و له ساڵی 196ی زاینییه‌وه به فه‌رمی به ڕووی گه‌شتیاران كرایه‌وه تا سه‌ردانی بكه‌ن، وه‌ك ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری و شوێنه‌واری، به‌وهۆیه‌وه ساڵانه هه‌زاران كه‌س له ناوچه جیا جیاكانی دنیا ڕوو له كه‌په‌دۆكیا ده‌كه‌ن و ده‌چنه نێو شاره گه‌وره‌كه‌ی ژێر زه‌وی.
شوێنی 20 هه‌زار كه‌سی تێدایه و له 13 نهۆم پێك دێت و تا 60 مه‌تر به قووڵایی زه‌ویدا ڕووچووه
مێژووی دروستبوونی ئه‌و
شاره بۆ سه‌ده‌ی هه‌شته‌یه‌می زاینی ده‌گه‌ڕێته‌وه و به دیاریكراویش له‌لایه‌ن یۆنانییه كۆنه‌كانه‌وه دروستكراوه، ئه‌وكاته‌ی كه هه‌موو ڕۆژئاوای توركیا و ئه‌نادۆڵیش به‌شێك بوو له ئیمپراتۆریه‌تی بێزه‌نتی، هۆی دروستكردنیشی بۆ پاراستنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه له هێرشی دوژمنه‌كانیان، كه له سه‌ره‌تا مسوڵمانان و دواتریش مه‌غۆله‌كان هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌و ناوچانه.
13 نهۆمی له‌سه‌ر یه‌ك و تا قووڵایی 60 مه‌تر چوونه ناو ناخی زه‌وی و دابینكردنی سیسته‌می هه‌واگۆڕكێ و ژینكردن به ئاسایی له قووڵایی 60ی مه‌تری ژێر زه‌وی، كارێكی زۆر ئاسان نییه و به ته‌واوی ورد و زانستی و زیره‌كانه‌یه، بۆیه كاتێك بیر له پێشكه‌وتنی مرۆڤ له‌و سه‌رده‌مه‌یه ده‌كه‌یه‌وه و به‌راوردی ده‌كه‌ی به دروستكردنی ئه‌و شاره هه‌رگیز باوه‌ڕ به‌وه ناكه‌ین، كه مرۆڤه‌كانی ئه‌و كات، ته‌نیا پاچ و بێڵ و تیر و شمشێر و ڕم ئامرازی پێشكه‌وتوویان بوو بێت، بگره پرسیاره‌كه پێویستی به وه‌ڵامێكی تره، به‌هۆی ئه‌و زانایی و وردییه‌ی ته‌لارسازی كه له دروستكردنی ئه‌و شاره به‌كارهێنراوه.
شاره‌كه دوو ده‌رگه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه، كه به به‌ردی زه‌به‌لاح داده‌پۆشرێن و قه‌باره‌ی به‌رده‌كان زیاتر له 500 كیلۆگرام ده‌بێت، له ناوه‌وه‌یشی بیر له هه‌موو شتێك كراوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت هۆڵی تایبه‌ت به دانیشتن و ئاهه‌نگ و خواردنه‌وه‌ی شه‌رابیشی لێ كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناو ئه‌و شاره وه‌ك هه‌ڵاتوو و شاراوه ژیاون، به‌ڵام له ژیانی شاره‌وه‌یییش هیچیان كه‌م نه‌بووه له‌وه‌ی كه پێشتر له‌سه‌ر زه‌وی هه‌یانبووه.
له‌كاتی هێرشی موسڵمانان و مه‌غۆل یۆنانییه‌كان خۆیان تێدا حه‌شارداوه
ئه‌و شاره به به‌رده‌وامی له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌كه كه
یۆنانییه‌كان بوون به‌كارهێنراوه و تا سه‌رده‌می عوسمانییه‌كانیش له‌وكاته‌ی كه مه‌ترسییان له‌سه‌ر بووه، چوونه‌ته نێو شاره‌كه و خۆیان حه‌شارداوه و كه‌س نه‌یزانیوه چی‌یان به‌سه‌رهاتووه، دوای ئه‌وه‌ی به فه‌رمی ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای ئێسته‌ی توركیا و ناوه‌ڕاستی ئه‌نادۆڵیا بوون به به‌شێك له توركیا، ئاڵوگۆڕی هاووڵاتییان له‌لایه‌ن توركیا و یۆنان كرا، واته ئه‌و یۆنانییانه‌ی كه نیشته‌جێی سنووری توركیا بوون به گوێره‌ی رێككه‌وتنی لۆزان گه‌ڕێنرانه‌وه بۆ سنووری ئێسته‌ی یۆنان و ئه‌و توركانه‌یشی كه دانیشتووی سنووری ئێسته‌ی یۆنان بوون، گه‌ڕانه‌وه بۆ توركیا، بۆیه شوێنه‌وار و چاره‌نووسی ئه‌و شاره نهێنییه كه یۆنانییه‌كان پێیان ده‌زانی، به نهێنی مایه‌وه و به ته‌واویش داپۆشراوبوو و هیچ كه‌س پێی نه‌ده‌زانی.
له ساڵی 1963 بۆ یه‌كه‌مجار توركه‌كان دۆزیانه‌وه ، له‌وكاته‌ی هاووڵاتییه‌ك هه‌ستی كردووه كه ژوورێكی ماڵه‌كه‌ی پشته‌وه‌ی خاڵییه و وه‌ك داڵان و ڕێڕه‌وێكی چۆڵ وایه، كاتێك دیواری ماڵه‌كه‌ی ده‌ڕووخێنێت، ڕێڕه‌وێكی گه‌وره ده‌دۆزێته‌وه كه ده‌یگه‌یه‌نێته ناو شاره نهێنییه‌كه، ئه‌وكات به‌رپرسانی شاره‌كه و پۆلیس و شوێنه‌وار ئاگه‌دار ده‌كات و ئنجا شاره‌كه ده‌دۆزرێته‌وه، دوای شه‌ش ساڵ لێكۆڵینه‌وه‌یش له‌سه‌ر ئه‌و شاره شاراه‌وه و نهێنییه له ساڵی 1969 به ڕووی هاووڵاتییان كرایه‌وه.