پرسی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه به سیاسی كراوه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق و شیعه به تایبه‌ت، به‌بێ گفتوگۆ ناتوانێ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بنێرێت و بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق زانیاریی له‌وباره‌وه ده‌خاته ڕوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م، 30ی تشرینی دووه‌م ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، هیچ كاتێك بۆ ناردنی 320 ملیاری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن به‌غداوه دیاری نه‌كراوه.
گوتی، به‌غدا چاوه‌ڕێیه شاندی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی بكات و له‌وباره‌وه رێككه‌وتن بكه‌ن، پرسه‌كه سیاسییه، مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراقیش ناتوانێ بڕیاری ناردنی ئه‌و پاره‌یه بدات.
زیاتر گوتی، كازمی فشارێكی شیعه‌ی له‌سه‌ره و ده‌بێ رێككه‌وتنی سیاسی هه‌بێت ئه‌وكات مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه ده‌كرێت، به‌بێ ئه‌وه كارێكی قورس ده‌بێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی