بڕیاربوو ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به چه‌ند پرسێك رێكبخات كه پێوه‌ندی به ژیانی خه‌ڵك و پرسی په‌روه‌رده‌وه هه‌بوو، به‌ڵام دواتر ئاڵۆزی و پشێوی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دروست بوو.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كه ژماره 11ی ئاسایی خولی پایزه بوو، دوای ئاشكرابوونی چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه كرابوو پشێوی دروست بوو.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌ك هه‌میشه به وه‌رگرتنی خاڵی یاسایی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه ده‌ستی پێ كرد، ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران داوایان كرد كه په‌رله‌مان قسه له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان بكات، كه مووچه به‌هۆی نه‌ناردنی 320 ملیاره‌كه له‌لایه‌ن به‌غداوه دواكه‌وتووه.
كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پرسی مووچه به ته‌پڵ لێدان له‌ناو په‌رله‌مان چاره‌سه‌ر ناكرێ
د. رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ په‌رله‌مانتارانی روون كرده‌وه كه ڕۆژی چوارشه‌می داهاتوو په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به پرسی مووچه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری حكوومه‌ت ئه‌نجام ده‌دا. به‌ڵام هاوشێوه‌ی زۆر له دانیشتنه‌كانی تر له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی چه‌ند لیستێكه‌وه كه خۆیان به /ئۆپۆزسیۆن/ ده‌زانن، كرا به موزایه‌ده و وا راگه‌یه‌نرا كه ئه‌وان داوایان كردووه حكوومه‌ت بێته په‌رله‌مان.
له وه‌ڵامی ئه‌و موزایه‌ده‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕای گه‌یاند، ئه‌و دوو یاداشته‌ی بۆ پرسی باسكردنی مووچه له‌لایه‌ن چه‌ند په‌رله‌مانتارێكه‌وه پێشكه‌ش كراوه، باسی بانگێشتی حكوومه‌تی تێدا نییه، چونكه ئه‌و په‌رله‌مانتارانه نه‌یانزانیوه كام ماده‌ی پێڕه‌وی ناوخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و یاداشته‌دا ده‌گونجێ.
وه‌ك بۆ په‌رله‌مانتارانی روون كرده‌وه كه پێویست بوو به‌پێی ماده‌ی 66 یاداشتهكهتان پێشكه‌ش بكه‌ن نه‌ك 48. دوای ئه‌و قسانه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌كه كه‌وته ڕێڕه‌وی خۆی، به‌ڵام بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌ی كردوویانه، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی یاداشته‌كه‌یان پێشكه‌ش كردبوو ده‌ستیان به نانه‌وه‌ی پشێوی كرد.
ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌وان پشتگیری له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، عه‌قڵێكی خراپ له به‌غدا هه‌یه و ده‌یانه‌وێ زه‌فه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ببه‌ن.
وه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه دۆخی كوردستان له‌به‌رچاو ده‌گرین و پێویسته چیتر خه‌ڵك نه‌كرێته قوربانی ململانێیه‌كان.
سه‌عید هه‌ركی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ "وشه" گوتی، كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پرسی مووچه به ته‌پڵ لێدان له‌ناو په‌رله‌مان چاره‌سه‌ر ناكرێ.
خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كه ئێسته له‌ناو كۆمه‌ڵێك ته‌نگژه‌ی ئابووری و سیاسییه، به‌ڵام به‌هه‌موو جۆرێك نانه‌وه‌ی پشێوی له‌ناو كوردستان بۆ هه‌ر مه‌رامێكی سیاسیی ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
به بڕوای چاودێرانی سیاسیی، په‌رله‌مانتارانی كوردستان شه‌ڕی به‌رده‌م مایكیانه و په‌له له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كامیان زووتر راده‌كاته به‌رده‌م مایكی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن، هه‌موو ئه‌وانه‌یش په‌رله‌مانی له ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی دابڕاندووه.