زانایان و پزیشكانی رۆژئاوایی ئاشكرایان كردووه تووشبووانی كۆرۆنا له دوای چه‌ندان مانگ له چاكبوونه‌وه‌یان، نیشانه‌كه‌ی نوێیان لێ ده‌رده‌كه‌وێت، له‌ناویاندا كه‌وتنی ددانه‌كانیان.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 30ی تشرینی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، زانایان و پزیشكانی رۆژئاوایی، ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه ئه‌وانه‌ی تووشی كۆرۆنا ده‌بن و دوای ماوه‌یه‌ك چاك ده‌بنه‌وه، ره‌نگه دوای چه‌ند مانگێك نیشانه‌ی نوێیان لێ ده‌ربكه‌وێت، له‌گه‌ڵیدا نیشانه‌كه بكوژ نییه.
پێگه‌كه ئاماژه‌ی داوه، ئه‌وه‌ی ده‌یبینین ئه‌وانه‌ی تووشی كۆرۆنا ده‌بن، تا چه‌ند رۆژێك نه‌خۆشییه‌كه‌یان پێوه ده‌بێت تا چاك ده‌بنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه له دوای چه‌ند مانگێك له چاكبوونه‌وه‌یان، نیشانه‌ی نوێیان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه پێی ده‌گوترێ "لۆنگ گۆڤید"، له‌ناویاندا كه‌وتنی ددانه‌كانیان.
پزیشكان ده‌ڵێن، سه‌رنجی ئه‌وه‌یان داوه كه‌سێك پێشتر تووشی كۆرۆنا بووه، دوای ماوه‌یه‌ك ددانه‌كانی هه‌و ده‌كه‌ن و پووك ده‌بن، ورده ورده ددانه‌كانیان ده‌كه‌ون. پزیشكێكی ئه‌مه‌ریكاییش ده‌ڵێ، ژنێك به‌ناوی "فه‌ره‌ح خیمیلی" كه تووشی كۆرۆنا بوو، دوای ئه‌وه‌ی چاك بووه‌وه و پاش ماوه‌یه‌ك ددانه‌كانی هه‌ویان كردبوو و دواتر پووك بوون، دوای چه‌ند رۆژێك هه‌ڵوه‌رین.
دایكی منداڵێكیش /12 ساڵ/ كه پێشتر تووشی كۆرۆنا بوو و چاك بووه‌وه، بۆ میدیاكانی گوت كه له دوای چه‌ند مانگێك ددانه‌كانی كه‌وتن كه ئه‌ویش به‌هۆی كاردانه‌وه‌ی كۆرۆنا بوو.
ئه‌و دایكه ئه‌وه‌شی گوت كه ددانی پێشه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی كه‌وت، كه‌چی ددانێكی تری له ته‌نیشتی پووكایه‌وه، پێ ده‌چێ ته‌واوی ده‌ماره‌كانی تووشی هه‌و بوون، ئه‌ویش دوای نۆ مانگ له چاكبوونه‌وه‌ی له كۆرۆنا.