ڤۆلۆڤۆ رای گەیاند، کۆمپانیاکەمان بەوە ناسراوە کە گرنگی زۆر بە سەلامەتی شۆفێر و سەرنشینان دەدات و لەڕووی دروستکردنی پلێت و بۆدی ئۆتۆمبێل داهێنانی کردوو، چونکە هێزی زۆری هەیە و لەکاتی پێداکێشان و ڕووداوی هاتوچۆ شۆفێر و سەرنشینان دەپارێزێت.
ماڵپەڕی ''
caranddriver'' ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ڤۆلڤۆ ڕێگایەکی سەیری گرتووەتەبەر بۆ تاقیکردنەوەی ئۆتۆمبێلە نوێییەکانی لەڕووی سەلامەتی و بەهێزی پلێتەکانی، تاقیکردنەوەکەیش فڕێدانی 10 ئۆتۆمبێلی جۆری ''XC40''ی 2020ـە لە بەرزی 30 مەترەوە بۆ ئەوەی بزاندرێت بەرگری دەرەوەی تا چەند باشە و تا چەند سەلامەتی شۆفێر و سەرنشینان دەپارێزێت.
سیستمی نوێی ڤۆلڤۆ لە %79 بۆ %83 سەلامەتی شۆفێران دەپارێزن
ئەوە یەکەمجار نییە ڤۆلڤۆ تاقیکردنەوەی سەلامەتی ئۆتۆمبێلەکانی دەکات، بەڵام وەک خۆیان ئاماژەیان پێ کردووە، پێشووتر چەند ڕێگایەکمان بەکارهێناوە، بەڵام سەرکەوتنێکی ئەوتۆی بەخۆیەوە نەدیت، بۆیە ئەم ڕێیەمان گرتە بەر و بۆمان دەرکەوت ئۆتۆمبێلە نوێییەکانمان تا %79 بۆ %83 سەلامەتی شۆفێران دەپارێزن.
كۆمپانیای ڤۆلڤۆ یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی به‌هێزترین جۆری ئۆتۆمبێل و ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له دنیادا، ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 1927 دا دامه‌زرا له‌سه‌ر ده‌ستی سوویدییه‌كان كه ئێسته خاوه‌نه‌ی ڤۆلڤۆ چینییه‌كانن، هاروه‌ها ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی دامه‌زراندنیه‌وه تا 2018 خاوه‌نی ئۆتۆمبێلی به‌نزین و گازه، به‌ڵام له ساڵی 2019 وه ده‌ست به دروستكردنی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی ده‌كات.