مەزارگەی شەخسێ باتێ کە تایبەتە بە کوردانی ئێزیدی لە کومەڵگای بابیری لەلایەن چەند خێرخوازێک نۆژه‌ن دەکرێتەوە.
شێخ شام‌و ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە "وشە"ی راگه‌یاند مەزارگەی شەخسێ باتێ کە یەکێکە لە مەزارگە ئاینییەکانی کوردانی ئێزیدی دوای ئەوەی کە ناوچەکە كه‌وته دەست داعش، ئەو مەزارگەیە و چەند مەزارگەیەکی تر ته‌قێندرانه‌وه، له ئێستادا چەند خێرخوازێك و خەڵکی ناوچەکە کار لەسەر نۆژه‌ن كردنه‌وه مه‌زارگه‌كه ده‌كه‌ن".
زیاتر گوتی، ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی ناوچه‌كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر زێدی خۆیان و دەستیان بە ژیانی ئاسایی خۆیان كردوه، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنه ئاینییه گرنگه‌كانیش بۆ كوردانی ئێزیدی گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و دەمانەوێت بە دوژمنانی کورد و تیرۆرستانی داعش بڵێن کە بەھیچ شێوەیەک کوردانی ئێزیدی دەست به‌رداری بیروباوه‌ڕه ئاینییه‌كان و کوردایەتی نابن.
دھوک: نەوزاد ھلۆری