زانیارییه‌كان له‌باره‌ی ده‌رچوونی هێزه‌كانی په‌كه‌كه و میلیشیاكان له شنگال دژ یه‌كن و حكوومه‌تی فیدرالی دووپات له كشانه‌وه‌یان ده‌كات و سه‌رچاوه‌كانیش هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه كشانه‌وه و جموجۆڵه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ڕووكه‌شه و تا ئێسته‌یش هێزه‌كانی یه‌په‌شه له شنگال ماون و چه‌ندان باره‌گه‌یان به‌ده‌سته‌وه ماوه.
چوارشه‌می ڕابردوو فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق بڵاوی كرده‌وه، كه به فه‌رمی ده‌ست به جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی شنگال كرا و چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی پۆلیسی فیدرالی و سوپا گه‌یشتوونه‌ته شارۆكه‌كه كه ده‌كه‌وێته 80 كیلۆمه‌تر ڕۆژئاوای مووسڵ، لیوا ته‌حسین خه‌فاجی گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانیش به فه‌رمی پشتڕاستی ئه‌و زانیارییانه‌ی كرده‌وه.
به‌رپرسێك له فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان به ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید"ی ڕاگه‌یاند، كه چه‌كدارانی یه‌په‌شه ئه‌مڕۆ دووشه‌م چه‌ند باره‌گه‌یه‌كی سه‌ره‌كی خۆیان له شنگال ڕاده‌ستی هێزه‌كانی عێراق كرده‌وه و دۆسیه‌ی ته‌ناهی شارۆكه‌كه خه‌ریكه به ته‌واوی ده‌كه‌وێته ده‌ست هێزی فه‌رمی حكوومه‌تی عێراقه‌وه.
ئاڵاكانی په‌كه‌كه و وێنه‌ی ئۆجه‌لان هێنرانه خواره‌وه و چه‌ند باره‌گه‌یه‌كیان كرایه ده‌ره‌وه‌ی شنگال
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی سه‌رجه‌م ئاڵاكان له شنگال هێنراونه‌ته خواره‌وه و ته‌نیا ئاڵای عێراق له شارۆكه‌كه به‌رزكراوه‌ته‌وه، ئاڵا جۆراوجۆر و زۆره‌كانی په‌كه‌كه و وێنه‌كانی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی ڕێبه‌ری په‌كه‌كه‌یش له شنگال هێنراونه‌ته خواره‌وه و لابراون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا میلیشیاكانیش سه‌رجه‌م ئاڵاكانیان نه‌ماوه.
ئه‌و به‌رپرسه هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه نێوه‌ندگیری ناڕاسته‌وخۆ له نێوان به‌رپرسانی سه‌ربازی عێراق و فه‌رمانده‌كانی یه‌په‌شه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بێ كێشه و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه پابه‌ند بكرێن كه بچنه ده‌ره‌وه و ڕێككه‌وتنی شنگال به ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانییه‌وه جێبه‌جێ بكرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا زانیارییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه تا ئێسته‌یش باره‌گه‌ی هێزه‌كانی په‌كه‌كه و میلیشیاكان له ناو شارۆكه‌ی شنگال بوونیان ماوه و سه‌رجه‌میان دانه‌خراون، له نێو ئه‌و باره‌گه‌یانه‌یش چه‌كی سووك و مامناوه‌ند بوونی هه‌یه، كه ئه‌میه‌ش پێچه‌وانه‌ی ڕێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگاله، به‌ڵام هه‌ردوولا واته په‌كه‌كه و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به‌ڵێنیان داوه تا كۆتایی ئه‌مساڵ سه‌رجه‌م باره‌گه‌كانیان ڕاده‌ستی هێزه فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن و شنگال به ته‌واوی چۆڵ ده‌كه‌ن.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له شنگاله‌وه بۆ ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، كه چه‌كدارانی په‌كه‌كه له دوای كشانه‌وه له ناو شارۆكه‌ی شنگال، به‌ره‌و چیای شنگال به ئاراسته‌ی سنووری سووریا ڕۆیشتوون و له‌وێ باره‌گه دروست ده‌كه‌نه‌وه، تا ئێسته‌یش حكوومه‌تی به‌غدا هیچ هه‌ڵوێستێكی به‌رانبه‌ر به‌و هه‌نگاوه‌ی داهاتووی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه ده‌رنه‌بڕیوه، واته نه ناڕازیبوونی پێشانداوه نه قبووڵی كردووه.
هێشتا به ته‌واوی حه‌شد و په‌كه‌كه ده‌رنه‌كراون و باره‌گه‌ی تریان ماوه و ڕێككه‌وتنه‌كه به ورده‌كارییه‌وه جێبه‌جێ نه‌كراوه
ئه‌وه‌ی تا ئێسته ئاڵوگۆڕ كراوه، هێزه‌كانی په‌كه‌كه ته‌نیا باڵه‌خانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی شنگال و باڵه‌خانه‌ی فه‌وجه‌كانی سوپایان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی عێراق كردووه‌ته‌وه، پرۆسه‌كه‌یش به ئاماده‌بوونی فه‌رمانده‌كانی سه‌ربازی سوپای عێراق ئه‌نجام دراون.
له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا قایمقامی شارۆكه‌ی شنگال مه‌حما خه‌لیل ئاشكرای كرد، كه تا ئێسته‌یش جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی شنگال به‌شێوه‌یه‌كی ڕووكه‌شییه و هیوا ده‌خوازین كه به ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانی وه‌ك ئه‌وه‌ی كه نووسراوه و بڵاوكراوه‌ته‌وه بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، چونكه ئه‌مه هه‌م داواكاری خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یه و هه‌م مافێكی یاسای و ده‌ستووری خه‌ڵكیشه، كه له ژێر حوكمی هێزه ناشه‌رعییه‌كان ژیان به‌سه‌ر نه‌بات و به گوێره‌ی یاسا و ڕێساكان كه‌رامه‌تی پارێزراو بێت، ئه‌وه‌ی كه كراوه تا ئێسته ته‌نیا هێنانه خواره‌وه‌ی ئاڵای میلیشیاكان و په‌كه‌كه‌یه و ئه‌مه‌یش ته‌نیا كارێكی ڕووكه‌شییه و هه‌نگاوی گه‌وره و كاریگه‌رتری پێویسته.
زیاتر گوتی، هێزه‌كانی یه‌په‌شه تا ئێسته‌یش له باره‌گه‌كانیان له شنگال بوونیان هه‌یه، له به‌شێك له باره‌گه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی ڕووكه‌شی پاشه‌كشه‌یان كردووه، به‌ڵام به حه‌قیقی پرۆسه‌كه ماویه‌تی و به ته‌واوی له شنگال ده‌رنه‌چوون، تا ئه‌وكاته‌ی په‌كه‌كه و میلیشیاكانیش له شنگال بن، ئاواره‌كانی شنگال ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ زێدی خۆیان.
فازڵ ئه‌بو ره‌غیف پسپۆری ته‌ناهی له عێراق و نزیك له هه‌واڵگری عێراق له‌وباره‌وه بۆ ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی داوه، كه ته‌مه‌نی ڕێككه‌وتنی شنگال به‌شێوه‌یه‌كی كرداره‌كی پێوه‌سته به ته‌مه‌نی حكوومه‌تی مسته‌فا كازمییه‌وه، چونكه هێز و سیاسی كاریگه‌ر و كارا هه‌ن له به‌غدا كه دژی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ن و له ئه‌گه‌ری هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی حكوومه‌تێكی تر ئه‌سته‌مه پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه بن، هه‌ر ئه‌مه‌یش وایكردووه كه میلیشیاكان زیاتر كات به‌فیڕۆ بده‌ن و ده‌زانن واده‌ی هه‌ڵبژاردن دیاره و كاریگه‌ریشیان به‌سه‌ر حكوومه‌تی داهاتوو زۆر ده‌بێ و ده‌توانن له ڕێككه‌وتنه‌كه پاشه‌كشه‌ی پێ بكه‌ن.
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری دروستبوونی كه‌لێنی ته‌ناهی و دروستبوونی گرژی له ناوچه‌كه له پاش كشانه‌وه‌ی میلیشیاكان و یه‌په‌شه ئه‌و پسپۆره دووپاتی كرده‌وه، كه هیچ مه‌ترسییه‌كی له‌وجۆره نییه و ئه‌و ده‌نگۆیانه دوورن له ڕاستییه‌وه و هێزه‌كانی عێراق ده‌توانن دۆخی ته‌ناهی ناوچه‌كه زۆر به باشی كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
مراد شه‌رۆ سلێمان ڕاوێژكاری كاروباری ئێزیدیییه‌كان له نێو هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه دووپاتی كرده‌وه، كه پشتیوانی ڕێككه‌وتنی نێوان حكوومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێم ده‌كه‌ین بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شارۆكه‌كه و پێویسته هه‌موو هێزه ناشه‌رعییه‌كان له شنگال بكرێنه ده‌ره‌وه به تایبه‌ت هێزه‌كانی په‌كه‌كه.