بەهۆی ئەوەی به‌رات بایراق زاوای ئۆردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا كه پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ده‌ستی له پۆستی وه‌زاره‌تی دارایی توركیا كێشایه‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ند ڕۆژێكیش پێش ئێسته ده‌ستی له پۆستێكی تری باڵای دارایی وڵاته‌كه‌ی كێشایه‌وه، لیره‌ی توركی زیاتر دابه‌زی.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م یه‌كی كانوونی یه‌كه‌م، موراد سوڵتان له بۆرسه‌ی باكوری توركیا له ویلایه‌تی ترابزۆرن به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له به‌رده‌وامی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های لیره، ئه‌مڕۆ دۆلاری ئه‌مه‌ریكا و یۆرۆ به‌رزترین نرخیان به‌رانبه‌ر لیره تۆمار كرد و گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هاتووه."
زیاتر گوتی، ئه‌مڕۆ له بۆرسه‌دا 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر 782 لیره‌ی توركییه، هه‌روه‌ها 100 یۆرۆ به‌رانبه‌ر 936 لیره‌ی توركییه.
ڕوونی كرده‌وه، "هۆكاری سه‌ره‌كی كه وای كردووه نرخی لیره دابه‌زێت به‌رانبه‌ر دراوه بیانییه‌كان، یه‌كه‌م به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی نرخی نه‌وت، دووه‌م كه‌مبوونه‌وه‌ی جووڵه گه‌شتیارییه‌كان له دنیاوه بۆ توركیا و به پێچه‌وانه‌یشه‌وه، سێیه‌م به‌رات بایراق جێگری سه‌رۆكی سندووقی نه‌ختینه‌ی سه‌روه‌ری توركیا ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی كێشاوه‌ته‌وه، چواره‌م دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕای گه‌یاند، "توركیا له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت به ئامانجی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن سه‌روه‌ری فه‌له‌ستین"، توركیا دوێنێ دووشه‌م 30ی تشرینی دووه‌م كه‌شتی (ئۆروچ ره‌ئیس) بۆ به‌نده‌ری ئه‌نتاڵیا كشانده‌وه كه له ناوچه جیناكۆكه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌دوای وزه‌دا ده‌گه‌ڕا."
نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر به لیره له سه‌ره‌تای ساڵی 2019 سه‌رووی 520 لیره بووه، سه‌ره‌تای 2018 بریتی بووه له 375 لیره. ئه‌و نرخه له ساڵی 2017 بریتی بووه له 280 لیره، له ساڵی 2015 بریتی بووه له 266 لیره و له ساڵی 2014 نرخه‌كه‌ی 200 لیره بووه.