قادر ئه‌سعه‌د گۆرانیبێژی ناسراو، دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له دابڕان، له پێگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له یوتیوب نوێترین ڤیدیۆ كلیپی تایبه‌ت به‌خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م یه‌كی كانوونی یه‌كه‌م، گۆرانیبێژ قادر ئه‌سعه‌د به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "نوێترین ڤیدیۆ كلیپم به‌رهه‌مێكی هونه‌رییه به ناوی (ته‌یراوه) كه خۆم تێكست و ئاوازی گۆرانییه‌كه‌م ئاماده كردووه، گۆرانییه‌كه باسی گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه‌ی شاری هه‌ولێر ده‌كات كه یه‌كێكه له گه‌ڕه‌كه كۆن و دێرینه‌كانی هه‌ولێر و پڕ یادگارییه بۆ من".
زیاتر گوتی، كاری موزیكه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئازاد شه‌مسه‌دینه‌وه كراوه، میكس و ماسترینگی كووفی ستۆدیۆ ئه‌نجامی داوه، كامێرا خالید محه‌مه‌د كاره‌كانی كردووه، فلای كامێرا ڕێبوار سه‌ردار و حه‌یده‌ر شێخانی كردوویانه، بۆ ئه‌رشیف چالاك محه‌مه‌د سوودی لێ وه‌رگیراوه.
قادر ئه‌سعه‌د گۆرانیبێژێكی دیاری كوردستانه و چه‌ندان به‌رهه‌می هونه‌ریی تۆماركراوی هه‌یه، یه‌كه‌م ئه‌لبوومی خۆی به ناوی (ژاڵه) له ساڵی 1985 بڵاو كردووه‌ته‌وه، له ساڵی 1988 دووه‌م ئه‌لبوومی به‌ناوی ژاڵه به‌شی دوو بڵاو كردووه‌ته‌وه، له ساڵی 1992 به‌ھۆی دامه‌زراندنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ئه‌لبوومێكی تایبه‌تی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئێسته له سوید ده‌ژی، دامه‌زرێنه‌ری قادر ئه‌سعه‌د پرۆدهكشنه و تایبه‌ته به‌خۆی. دوایین ئه‌لبوومی گۆرانی تایبه‌ت به‌خۆی له ساڵی 2018 دا بڵاو كرده‌وه.