پیاز به یه‌كێك له سوودمه‌ندترین ئه‌و خۆراكانه داده‌ندرێت كه گرنگیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه بۆ ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی له‌شی مرۆڤ و به‌رگرییه‌كی به‌هێز ده‌كات له تووش بوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و پێكهاته ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی كه له ناویدا هه‌یه.
د. ستامانۆف له زانكۆی سۆڤیه‌ت ده‌ڵێ: "جوتیاره‌كانی بولگاریا تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه نابن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان پیاز زۆر به كار ده‌هێنن". ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه كه ته‌مه‌ن درێژه‌كان له‌و وڵاتانه‌ن كه پیاز زۆر به كار ده‌هێنن.
زۆرترین ئه‌و پێكهاتانه‌ی كه له پیازدا هه‌یه ئه‌مانه‌ن:
كالیسۆم، په‌نسلین، فسفۆڕ، كبریت، فلۆكۆتین، ڤیتامین E - C - P، هاوكات چه‌ندین سوودی گرنگی هه‌یه بۆ له‌شی مرۆڤ، كه ئه‌مانه‌ن:
1- سوڕی خوێن له ئافره‌تاندا رێك ده‌خات و ئافره‌تان له ئیلتیهاب پاك ده‌كاته‌وه كه به‌هۆی سووڕی مانگانه‌وه تووشی ده‌بن.
2- به سووده بۆ گورچیله و كۆئه‌ندامی میز، هاوكات به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌هێز میكڕۆب له‌ناو ده‌بات.
3-بۆ نه‌خۆشیه‌كانی جگه‌ر سوود به‌خشه
4 - بیركردنه‌وه به هێز ده‌كات، هێوركه‌ره‌وه‌یه بۆ مرۆڤ، چاره‌سه‌ره بۆ ژه‌هراوی بوون.
5- بۆ ئاوسانی سیه‌كان به‌سووده و تا داده‌به‌زێنێ و ده‌ماره‌كان به هێز ده‌كات.
6-وه‌ك ڤیاگرای سروشتی وایه بۆ پیاوان.
7-ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێندا ڕاده‌گرێت
8- سودبه‌خشه بۆ ئازاری كه‌مه‌ر و سك و هه‌وكردنی قاچ
9- بۆگه‌نی ناو ده‌م و گه‌ده ناهێڵێ و به‌خواردنی رۆژانه مادده زیانبه‌خشه‌كان له‌رێگه‌ی هه‌ناسه‌وه فڕێده‌داته ده‌ره‌وه.
10- به سووده بۆ پێست و قژ ڕوتانه‌وه، چونك ماده‌ی كبریتی تیایه