باوەڕ ناكەیت بووكە خان ئەم سوپرایزەی بۆ زاوا ئامادە كردبێ

:: PM:09:29:20/02/2017 ‌

خانمێكی میسڕی، بۆ كاتی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی، سوپرایزێكی بۆ زاوا و میوانان هەبوو و شێرێكی بردە نێو هۆڵی ئاهەنگەكەی.
كامیلیا حەلۆ، بڕیاری دا زاوا و میوانانی دیكە سەرسام بكات، لەو كاتەی چوارشەممەی رابردوو ئاهەنگی هاوسەرگیرییان دەگێڕا، شێرێكی لەگەڵ خۆیدا بردە نێو هۆڵی ئاهەنگەكەوە، كە خۆی وەك راهێنەری ئەسپسواری كار دەكات و لە ماڵەوەیش ئاژەڵە دڕندەكانی زۆر هەیە و بە خێویان دەكات.
سایتی نجووم میسڕییە بڵاوی كردووەتەوە، كە زاوا رایگەیاندووە ئەو كارەی بە لاوە ئاساییە، چونكە لە ماڵی خۆیدا شێری بچووكی هەیە و بەخێوی دەكات و گەورەی دەكات و مامەڵەی لەگەڵدا دەكات وەك ئەوەی لەگەڵ پشیلەدا بجووڵێتەوە، سەرەتا هاوسەرەكەی زۆر ڕاڕا بووە، بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی كات بۆی ئاسایی بووە.
هاوكات ئامادەبووانی ئاهەنگە هەستیان بە دڵخۆشی كرد و وێنەیان لەگەڵ شێرەكە گرت، بووكەخانیش لە كاردانەوەی شێرەكە نەدەترسا، چونكە رایهێناوە و دەیزانی چۆن كۆنتڕۆڵی بكات، لەگەڵ ئەوەیشدا نیوەی ئامادەبووان بە خێرایی شوێنەكەیان جێ هێشت و دواتر گەڕانەوە و وێنەیان لەگەڵ شێرەكەدا گرت.

سەرچاوە/ عەجیب نێت.


وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د