باڵیۆزی رووسیا لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆك گیانی لە دەست دا

:: PM:09:31:20/02/2017 ‌

ئەمڕۆ دووشەممە، وڵاتی سووریا كۆچی دوایی باڵیۆزەكەی لە نەتەوە یەكگرتووەكان، لە نیویۆركی ئەمەریكا راگەیاند، بێ ئەوەی هۆكارەكەی روون بكاتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، لە بەیاننامەیەكدا كە رۆیتەرز بڵاوی كردووەتەوە، رایگەیاندووە باڵیۆزی رووسیا لە نەتەوە یەكگرتووەكان (ڤیتالی چۆركین) لە نیویۆرك كۆچی دوایی كردووە.
وەزارەتی ناوبراو هیچ وردەكارییەكی دیكەی لە باری هۆی مردن، یان گیانلەدەستدانییەوە رانەگەیاندووە، تەنیا ئەوەندەی خستووەتە روو پێش رۆژێك لە تەمەنی 65 ساڵاندا كۆچی دوایی كرد.
لە چەند مانگی رابردوودا، حاڵەتی دیكەی كوشتن، یان گیانلەدەستدانی باڵیۆزانی رووسیا لە وڵاتانی دیكە هەبووە، سەرەتا باڵیۆزی رووسیا لە توركیا كوژرا، دواتر باڵیۆزی ڕووسیا لە یۆنان بە هۆكارێكی نادیارەوە بە مردووییە دۆزرایەوە.





وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د