هاتووچۆی هەولێر خێرایی شوفێران زیاد دەكات

:: AM:12:01:21/02/2017 ‌
لە راگەیاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر لەبارەی گۆڕینی خیرایی رێگا پێدراو له شەقامێكی شاری هەولێر شوفێران ئاگادار دەكاتەوە.

لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە،  هاووڵاتییان و شوفێران ئاگادار دەكەینەوە كەوا لە هەر دوو ڕێگای هەولێر - كۆیە و هەولێر - شەقڵاوە، خێرایی
ڕێگا پێدراو تاكو شەقامی 100 مەتری كرا بە 80 كم لە كاتژمێریك كە پیشتر 60 كم بوو.

هاوكات، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر داوا لەشوفێران دەكات كە 
لە سنووری ئەو خێراییە دەرنەچن و پابەندبن بە یاساوە.

هەولێر: موڕشید برادۆستی


وشە - عه‌لی سدیق