سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان زانیاری له‌سه‌ر گرێبه‌ستی 50 ساڵی ئاشكرا ده‌كات و چه‌ند ڕاستییه‌كیش له‌وباره‌یه‌وه ده‌خاته‌ڕوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م دووی كانوونی یه‌كه‌م، ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان نووسیویه‌تی، چه‌ند كه‌سێك باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن گوایه ئاگاداری ناوه‌ڕۆكی گرێبه‌ستی 50 ساڵه‌ی نێوان كوردستان و توركیا نین، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه پێویسته له نوێنه‌رانی خۆیان له حكوومه‌ت بپرسن ئایا ئه‌و گرێبه‌سته چییه و چه‌ند ئاگادارن؟، پێویست ناكات ڕای گشتی چه‌واشه بكه‌ن.
گرێبه‌ستی 50 ساڵه له سه‌رده‌می كابینه‌ی حه‌وتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه
خۆشناو وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، چه‌ند راستییه‌كی له‌باره‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌وه لایه‌نه و نووسیویه‌تی" گرێبه‌ستی 50 ساڵه له سه‌رده‌می كابینه‌ی حه‌وتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و له‌و كاته ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی نه‌وت و غاز به‌و شێوه‌یه بوو، سه‌رۆك وه‌زیران نێچیرڤان بارزانی و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران عیماد ئه‌حمه‌د و وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان ئاشتی هه‌ورامی و وه‌زیری دارایی خوالێخۆشبوو شێخ بایز تاڵه‌بانی و وه‌زیری پلاندانان د. عه‌لی سندی و سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دكتۆر ئامانج ڕه‌حیم بوون.
ئومێد خۆشناو پرسیار ده‌كات، ئه‌رێ خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و به‌ڕێزانه كێن و له چ حزبێكن؟ ئه‌رێ چ جارێك یه‌كێك له‌وانه باسی ئه‌وه‌ی كردووه ئاگاداری گرێبه‌سته‌كه نه‌بن؟.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له خاڵێكی تردا باسی كابینه‌ی هه‌شته‌می كردووه و جارێكی تر ئه‌ندامانی ئاگه‌داری له‌و گرێبه‌سته ئاشكرا كردووه كه قوباد تاڵه‌بانی و رێباز حهملانیشی تێدا بووه و د. ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌ت چووه‌ته توركیا و هه‌مواری رێككه‌وتنه‌كه‌ی كردووه.
وه‌ك دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه چه‌ند جارێك ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی نه‌وت و گاز، بۆ زانیاریدان له‌گه‌ڵ سكرتێر و ڕێكخه‌ری حزبه‌كان و مه‌كته‌بی سیاسیی حزبه‌كان كۆبوونه‌وه و زانیاری وردیان پێدان.
"به‌ری ڕۆژ به بێژینگ ناگیرێ، كاتی ده‌رخستنی زۆر له ڕاستییه‌كان هات و ئێمه و ئێوه، به ئه‌رگۆمێنت و دیكۆمێنت قسه ده‌كه‌ین، لۆجیك و پێشاندانی ڕاستی كاری ئێمه ده‌بێ و ئێوه‌ش له چه‌واشه‌كاری و ناڕاستی به‌رده‌وام بن و دواجاریش خه‌ڵی ویژدان زیندووی كوردستان له نێوان ئێمه و ئێوه حاكم و حه‌كه‌م ده‌بێ". ئومێد خۆشناو وای نووسیوه.